»   هه‌واڵه‌کان
لە سلێمانی بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆی مریشك دەدۆزرێتەوە


بەرهەمی ناوخۆی مریشك لە پارێزگای سلێمانی زیاترە لە پێداویستی رۆژانەی هاوڵاتیانی پارێزگاكە و قائیمقامی شارەكەش دەڵێت: بۆ ساغكردنەوەی مریشكی  كێڵگە ناوخۆییەكانی پەلەوەر رێگەنادەن مریشكی بەستوو هاوردە بكرێت ,
ئەمڕۆ چوار شەممە 30.1.2019, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لایەنەپەیوەندارەكان كۆبووەوە و تاوتوێی ئاستی بەرهەمی ناوخۆی مریشك و دۆزینەوەی بازاڕ كرا بۆ ساخكردنەوەی , 
لە بارەی هەوڵەكانی حكومەت بۆ بایەخدان بە بەرهەمە ناوخۆییەكان قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند : بڕیاری رێگریكردن لە هاوردەكردنی مریشك مەبەست لێی بایەخدانی زیاترە بە بەرهەمی ناوخۆیی و رێگری كردنە لەو زیانەی كە بەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەكەوێت بەهۆی هاوردەكردنی مریشكی بەستوو , جگە لەوەش هەنگاوێكی گرنگ و پێویستە بۆ ئەوەی بەرهەمێكی تەندروستی ناوخۆیی بگات بە دەستی هاوڵاتیان بەبەراورد بە بەرهەمە هاوردەكراوەكان  , 
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ووتی : بایەخی زیاتر بە بەرهەمە ناوخۆییەكان دەدەن و لە هەوڵی بەردەوامیشدان لە رێگە جیاوازەكانەوە بازاڕ بۆ بەرهەمی ناوخۆی بدۆزننەوە بە تایبەت كە ئێستا ئاستی بەرهەمی ناوخۆیی پەلەوەر لە پارێزگای سلێمانی زیاترە لە پێداویستی بازاڕ ,  وەك رێگە چارەیەك بۆ ساغكردنەوەی مریشكی كێڵگە ناوخۆییەكانی پارێزگای سلێمانی ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە هاوڕأبوون لەسەر ئەوەی لەمەودوا "چێشتخانەو رێستۆرانت و گرتووخانەكان و  خواردنگەی ناوەندەكانی خوێندن و نەخۆشخانەكان" پابەند بكرێن بە بەكارهێنانی مریشكی ناوخۆیی لە بەری مریشكی بەستوو , بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوەش قائیمقامی سلێمانی ووتی لە رێگەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەووردی چاودێری پرۆسەكە دەكەن و هەموو هەنگاوێكی پێویست دەنێن بۆ ئەوەی ئەو مریشكەی لە كێڵگە پەلەوەرییە ناوخۆییەكان بەرهەم دەهێندرێت لە ناوخۆی هەرێم ساغ بكرێتەوە و بازاڕی بۆ بدۆزرێتەوە .
لە پارێزگای سلێمانی 600 كێڵگەی پەلەوەری مریشك هەیەو رۆژانە بە چاودێری ووردی دامەزراوە پەیوەندیدارەكان مریشكێكی تەندروستی  دەخەنە بازاڕەوە و بەپێی ئەو ئامارانەش كە لە بەردەستدان ئاستی بەرهەمی كێڵگە ناوخۆییەكان لە سلێمانی زیاترە لە پێداویستی بازاڕ.


راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

677 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/01/2019
زیاتر
»
کارگەیەکی شیرینی دادەخرێت....
»
سلێمانی ... بەرهەمی سەوزە و میوەی ناوخۆ زیاد دەكرێت...
»
هاوردەكردنی مریشك بۆ سلێمانی قەدەغە دەكرێت...
»
ئاراستەی رۆیشتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامە سەرەكییەكانی سلێمانی دەگۆڕدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی كێشه‌كانی عه‌لوه‌‌ چاره‌سه‌رده‌كات...
»
تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانن...
»
قایمقامی سلێمانی داواكاریه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات...
»
قائیمقامی سلێمانی... لیژنەی هاوبەشی تەندروستی كاراتر دەكات...
»
سلێمانی ... كارگه‌یه‌كی شیرینی داخرا...
»
رێكخراوێكی مەدەنی خۆبەخشانە دەبێتە ئەندامی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت...
Copyright ©2015. All rights reserved.