»   هه‌واڵه‌کان
ئاراستەی رۆیشتنی ئۆتۆمبێل لە شەقامە سەرەكییەكانی سلێمانی دەگۆڕدرێت

ئەمرۆ 22-1-2019 لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ئامانجی كەمكردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی لە شەقامەكانی ناوەندی شاردا، سیمینارێكی تایبەت بە پرۆژەی گۆرینی ئاراستەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە شەقامەكانی سلێمانی بەرێوەچوو، لە كۆبونەوەكەدا قائیمقامی سلێمانی و بەرێوەبەری ئاسایش و بەرێوەبەری گشتی هاتووچۆ و گواستنەوەی سلێمانی و نوێنەری شارەوانی وسەندیكای گواستنەوە و بەشێك لە كەسانی شارەزای هاتووچۆ و نوێنەری چەند هێڵێكی ناوشار بەشداربوون و بەوردی گفتوگۆیان كرد لەبارەی پرۆژەیەكی تایبەتی بەرێوبەرایەتی هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی كە تایبەتە بە گۆڕینی بەشێك لە ئاراستەی شەقامەكانی ناو شاری سلێمانی. 
دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا ئاوات محەمەد- قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی رایگەیاند، سەرنج و تێبینی زۆر لەسەر پرۆژەكە وەرگیراوە و لەمرۆوە هەتا كۆتایی ئەم مانگە سەرنج و تێبینی هاوڵاتیان و هەموو لایەكیتر تایبەت بە پرۆژەكە وەردەگرین و لە (1-2-2019)ەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ بە شێوەی ئەزموونی پرۆژەكە ئەخەینە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەگەر سەركەوتووبوو بەردەوام ئەبێت.
هاوكات عەمید فەرەیدون عومەر- بەرێوبەری هاتووچۆی سلێمانی ئامانج لە پرۆژەكە تەنها كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و جەنجاڵی شەقامەكانی ناوەندی شارە. دواتر عەمید فەخرەدین ئەمین- بەرێوبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی لەبارەی ناوەرۆكی پرۆژەكەوە وتی: بەشێوەی ئەزموونی ئاراستەی هەندێك لە شەقامەكان دەگۆرین، لەوانە لە سلێمانی پاڵاسەوە شەقامی مامۆستایان هەتا فلكەی یەكگرتن بەیەك ئاراستە و تەنها بۆ سەرەوە دەڕوات. شەقامی قەنات(حەمدی) تەنها بە ئاراستەی فلكەی یەكگرتن بۆ پاركی دایك بە یەك ئاراستە دەڕوات. شەقامی پیرەمێرد لە فلكەی كاوەوە تەنها بە یەك ئاراستەی بەرەو سەرای سلێمانی دێت، دواتر شەقامی كاوە بە یەك ئاراستە هەتا فلكەی خانەقا و دواتر هەر بە یەك ئاراستەیی بەرەو فلكەی زارەكە دەڕوان. شەقامی مەولەویش، ئاراستەكەی پێچەوانە دەكرێتەوە و لە سەرای سلێمانییەوە بۆ سلێمانی پاڵاس دەڕوات. شەقامی گۆران(ئۆرزدی) و بێكەس و كاك ئەحمەدی شێخ و سابونكەرانیش وەكو خۆیان دەمێنێتەوە. وتیشی: هەر بەپێی ئەم پرۆژەیە رێڕەوی هەندێك لە پاسی هێڵەكان دەگۆڕدرێت و لە كاتی بڕیاری كۆتایی لەسەر جێبەجێكردنی پرۆژەكە بە هاەبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كاری پێویستی بۆ دەكەین.
دواتر قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد لەكاتی سەرنەكەوتنی پرۆژەكە، پرۆژەی بەدیل و ماستەرپلانی هاتووچۆ لەلایەن شارەوانی سلێمانییەوە ئامادەدەكرێت.




ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

2570 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
22/01/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی كێشه‌كانی عه‌لوه‌‌ چاره‌سه‌رده‌كات...
»
تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانن...
»
قایمقامی سلێمانی داواكاریه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات...
»
قائیمقامی سلێمانی... لیژنەی هاوبەشی تەندروستی كاراتر دەكات...
»
سلێمانی ... كارگه‌یه‌كی شیرینی داخرا...
»
رێكخراوێكی مەدەنی خۆبەخشانە دەبێتە ئەندامی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر جوانكاری له‌ناوده‌برێت...
»
نرخ و جۆری خزمه‌تگوزاری له‌ سیتیه‌كان پیاچونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت‌...
»
قائیمقامی سلێمانی خەڵاتی بەخشییە فەرمانبەرانی نمونەیی تاپۆی دووی سلێمانی...
»
ئامارەكانی 2018 سلێمانی راگەیەندرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.