»   چالاکی رۆژانه
لیژنە هاوبەشەكان وردتر پشكنین بۆكالاو شمەكان دەكات..


لیژنەی باڵا سەردانی بەرێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی دەكەن و سەرۆكی لیژنەكانیش دەڵێت بۆدڵنیابوونەوە لە دەرئەنجامی پشكنینەكان پێویستمان بە پشكنینی سەرجەم تاقیگەكان دەبێت.

ئەمرۆ دوو شەممە رێكەوتی 21.1.2019 لیژنەهاوبەشەكان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانیان كرد، بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی دەرئەنجامی پشكنینی ئەو كاڵاو شمەكانەی كە رۆژانە لە لایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە لە بازارو ماركێت و شوێنە گشتییەكان دەستیان بەسەردا دەگیرێت و گومانی خراپبوونی لێدەكرێت.

لەبارەی ئامانجی سەردانەكەوە گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی فراوابوونی كاری لیژنە هاوبەشەكان و پێویستبوونیان بە ئەنجامدانی پشكنینی زۆر وورد بۆ ئەوكاڵاوشمەكانەی كەلەكاتی سەردانكردنی لیژنەكان گومان لە خراپبوونی دەكرێت،  لیژنەكان پێویستیان بە بەكارهێنانی سەرجەم تاقیگەكانی بەرێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكان هەیە، ووتیشی ئامانجمان لەو سەردانە  لە پێناو پتەوتركردنی پەیوەندییەكان و بەرەو پێشچوونی كارەكانمان بووە.
سەرۆكی لیژنەكان ئەوەشی خستەروو، كەوا بەرێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی سلێمانی هاوكاری و هەماهەنگی خۆی بۆ باشتركردنی كارو چاكییەكانی لیژنە هاوبەشەكان خستەروو، و لەلایەن هەردوولاوە پیشنیاری ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی فراوان كرا، كە لە داهاتوودا بە سەرپەرشتی قائیمقامی سلێمانی و بە بەشداری لایەنە پەیوەندارەكان لە داهاتوودا ئەنجامبدرێت.


س.ب
راگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی سلیمانی 
613 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
21/01/2019
زیاتر
»
بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە وەرشەیەكی گۆرینی سیستمی سوتەمەنی ئۆتومبێل دادەخرێت.....
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر میوه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
بڕی 400 كیلۆگرام تاعین دەستی بەسەرداگیراوە.....
»
ئاگاداریه‌كی گرنگ بۆ شاری سلێمانی...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هەنگوین لەناوده‌برێت...
»
لیژنه‌ی ژینگه‌ی قائیمقامیه‌ت ئاماری سێ مانگ بڵاو ده‌كاته‌وه‌...
»
سلێمانی ... لیژنەی ریسۆرانت 3 شوێنی داخستوە...
»
سلێمانی .. ئه‌م نانه‌واخانه‌ داخرا...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر ده‌رمانی وزه‌ به‌خش و جوانكاری له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر نۆكی ره‌نو له‌ناوده‌برێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.