بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە وەرشەیەكی گۆرینی سیستمی سوتەمەنی ئۆتومبێل دادەخرێت..
بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە وەرشەیەكی گۆرینی سیستمی سوتەمەنی ئوتومبێل لە سلێمانی لەلایەن لیژنەی سەلامەتی باڵخانەكانەوە دادەخریت، و سەرۆكی لیژنەكەش دەڵیت رێگە بەكاركردنی نادرێت تا ئەوكاتەی مۆڵەت بۆ بەردەوامبوونی كارەكەی دەرئەكات.
پاش ئەوەی لەلایەن لیژنەی سەلامەتی باڵەخانەكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانییەوە چەند جارێك خاوەنی وەرشەیەكی گۆرینی سیستمی سوتەمەنی ئۆتۆمبێل لە بەنزینەوە بۆ غاز ئاگاداردەكرێتەوە كە لە ماوەیەكی دیاریكراودا مۆڵەت دەربكات وكە پابەندی مەرج و رێنماییەكان بێت.
لەو بارەیەوە نەقیب ئاوات علی حمە صالح - سەرۆكی لیژنەكە رایگەیاند: لەكاتی سەردانكردنی لیژنەكەمان بۆ وەرشەی گرووپی هێزی غاز LPG له شاری سلێمانی، دەركەوت كە خاوەنەكەی بە بێ بوونی هیچ مۆڵەتێك كاردەكات, هەر بۆیە لیژنەكەمان ماوەی 20 رۆژی بۆ خاوەنەكەی دیاریكرد تاوەكو لەو ماوەیەدا مۆڵەت بۆ بەردەوام بوونی كارەكەی دەربكات،
ئاوات علی ئەوەشی خستەروو، پاش تەواو بوونی وادەی دیاریكراو و دووبارە سەردانكردنەوەی لیژنەكەیان بۆ شوێنەكە دەركەوت خاوەنەكەی هێشتا بە بێ مۆڵەت كاردەكات، بۆیە دەست بەجێ بە بریاری قائیمقامی سلێمانی بریاری داخستنی درا، ووتیشی رێگە بەكاركردنی نادرێت تا ئەو كاتەی مۆڵەت دەر ئەكات و پابەندی مەرج و رێنماییەكان دەبێت.
جوان عبداللطيف
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
|