»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... برێكی زۆر خورمای بریەم لەناودەبرێت..


لە لایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمیەتی سلێمانییەوە لە دوو شوێنی جیاوازدا دەست بەسەر برێكی زۆر خورمادا دەگیرێت و ئەندامێكی لیژنەی باڵاش رایدەگەیەنێت پاش ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بڕیاری لەناوبردنی دراوە.

لەكاتی گەران و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنەی دووی سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لەدوو شوێنی جیاوازی شاری سلێمانی دا گومان لە خراپبوونی برێكی زۆر خورمای بریەم دەكرێت ، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لێی دەستبەجێ‌ دەستی بەسەردا دەگیرێت و نموونەكەی ڕەوانەی بەڕێوەبەرێتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی دەكرێت.

لەبارەی بڕ و شوینی ده‌ست به‌سه‌رداگرتی خورماكەوە، ئازاد نەبی - ئەندامی لیژنەی باڵا لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند: بری خورما دەست بەسەرداگیراوەكە 1665 كیلۆگرام دەبێت و برێكیان لە یەكێك لە قاتعەكانی عەلوەكە و برەكەی تریشیان لە دوكانێكی ناو بازاری شاری سلێمانی دەستی بەسەرداگیراوە.

ئازاد نەبی ئەوەشی خستەڕوو كە ئەنجامی پشكنینی تاقیگەیی دەریخستووە ئەو برە خورمایە بەهۆی خراپبوونییەوە بەها خۆراكییەكانی لە دەست داوە، و بە هیچ جۆرێك شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە، ووتیشی بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو براون.


جوان عبداللطيف
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




372 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
20/01/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر خورما له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشت له‌ناوبراوه‌...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر پاكه‌ره‌وه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر كاكڵه‌گوێز له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ئاماری كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ...
»
سلێمانی.. لە مانگی یانزەدا كەمترین حاڵەتی سەرپێچی تۆماركراوە.....
»
سلێمانی ... كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ‌ مانگی 10...
»
ئاماری لیژنەی ئارایشتگاكانی قائیمقامیەتی سلێمانی...
»
له‌سلێمانی بڕێك قارچك له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا ده‌گیرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.