»   هه‌مه‌ڕه‌نگ
گه‌وره‌ترین باخی زه‌یتون، سعودیه‌ی‌ گه‌یانده گینس

له‌ناو بیابانه‌كانیدا و له‌سه‌ر روبه‌ری حه‌وت هه‌زار هێكتار زه‌وی و به‌ رواندنی زیاتر له‌ پێنج ملیۆن دره‌ختی‌ زه‌یتون، وڵاتی سعودیه‌ بۆته‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین باخی زه‌یتون و خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت " ناویان له‌ كتێبی گینس تۆمار كراوه".


عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د، خاوه‌نی كۆمپانیای جه‌وف بۆ كشتوكاڵ به‌ رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی‌ راگه‌یاند: به‌ پاڵپشتی و هاوكاری وه‌زاره‌ته‌كانی ژینگه‌ و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له‌سه‌ر روبه‌ری حه‌وت هه‌زار هیكتار زه‌وی و به‌ رواندنی زیاتر له‌ پێنج ملیۆن دره‌ختی زه‌یتون، وڵاتی سعودیه‌ بوه‌ته‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین باخی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتون له‌ جیهاندا.


وتیشی؛ كاركردنی (10) ساڵ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام‌ و به‌ هاوكاریی وه‌زاره‌ته‌كانی ژینگه‌ و كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، پاڵپشتیی ته‌واوی پرۆژه‌كه‌یان كردوه‌‌ له‌ روی پێدانی قه‌رز و كارئاسانی بۆ گه‌شتن به‌ سه‌ركه‌وتن.


راشیگه‌یاند؛ بیرۆكه‌ و كاركردن له‌ پرۆژه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی (2009) كه‌ به‌ رواندنی (150) هه‌زار دار زه‌یتون ده‌ستی پێكرد، هه‌روه‌ها كاره‌كانی‌ كۆمپانیای‌ جه‌وف‌ له‌گه‌ڵ پلانی‌ درێژخایه‌ن و ستراتیژی‌ سعودیه‌ بۆ ساڵی (2030)ی وڵاتی سعودیه‌ یه‌كده‌گرێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ناوی كۆمپانیاكه‌ش له‌ كتێبی گینس بۆ شته‌ سه‌یر و سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كان تۆمار كراوه‌.


ساڵانه‌ بڕی به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتون له‌ سعودیه‌ زیاتر له‌ (30) هه‌زار تۆنه‌، به‌پێی پێشبینیه‌كان، له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆمپانیاكه‌ توانای دابینكردنی نیوه‌ی به‌كارهێنه‌رانی زه‌یتی زه‌یتون له‌و وڵاته‌ دابین ده‌كات و به‌یه‌كه‌مین كۆمپانیای به‌رهه‌می زه‌یتی زه‌یتون داده‌نرێت له‌ جیهان كه‌ به‌ كوالێتییه‌كی به‌رز به‌رهه‌مه‌كانی پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌رانی ده‌كات، له‌ئێستاشدا كۆمپانیاكه‌ سه‌گه‌رمی دامه‌زراندنی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتونی خۆشكراوه‌. 



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی







353 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
20/01/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.