»   هه‌واڵه‌کان
تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی رێگاکانن


بەھۆی ئەو شەپۆلی بەفر بارینەی کە رۆژی رابردوو ھەرێمی کوردستانی گرتەوە، بڕێکی زۆر بەفر باریوە قائیمقامی سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات خۆیان له‌ناوچه‌ مه‌ترسییداره‌كان بپارێزن.

به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی رێگاوبان و راماڵێنی به‌فر و لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی  هاتوچۆكردن، تیمه‌كانی لیژنه‌ی فریاگوزاری خێرای قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌به‌ره‌به‌یانێكی زووی دوێنێوه‌‌ تا ئێستا سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رێگاكانی‌ ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانن كه‌ تائیستا هیچ گرفتێک دروست نه‌بووه‌ و پاککردنەوەی شەقامەکان بە ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

ئاوات محمد قائیمقامی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی فریاگوزاری خێرای سلێمانی ده‌كات و هه‌ردوێنێ بۆ ئاگاداربون له‌ چۆنێتی به‌ڕێوه‌‌چونی كاره‌كان و له‌نه‌بونی گیروگرفت و كه‌موكورتی تیمه‌كانی فریاگوزاری لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی به‌سه‌ركرده‌وه‌. 

قائمقامی سلێمانی وتی؛ بۆ به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش ئه‌و هاوڵاتیان روده‌كه‌نه‌ ناوچه‌ شاخاوی وگه‌شتیاریه‌كان،‌ زۆر جار روبه‌ڕوی گرفت ده‌بنه‌وه‌ بۆیه‌ ناچار به‌ تیمێكی زۆر و ماندبونیكی زیاتر كار بۆ رزگاركردنیان ده‌كرێت، لێره‌وه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین خۆیان له‌ناوچه‌ مه‌ترسییداره‌كان بپارێزن تا ئه‌و كاته‌ی كه‌شوهه‌وا له‌ بار ده‌بێت.

هه‌روه‌ها لەپێناو پاراستنی گیانی شۆفێران و سه‌رنشینان، ئەفسەرانی هاتوچۆ سەرپەرشتی تیمەکانی رێکخستنی هاتوچۆ دەکەن رێگری لە روداوی نەخوازراو ده‌كه‌ن كه هه‌ندێ جار به‌هۆی ئه‌نجامدانی سه‌ركێشی له‌لایه‌ن چه‌ند شۆفێرێكه‌وه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی هاوڵاتیان دروست ده‌كه‌ن.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
















381 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
18/01/2019
زیاتر
»
قایمقامی سلێمانی داواكاریه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات...
»
قائیمقامی سلێمانی... لیژنەی هاوبەشی تەندروستی كاراتر دەكات...
»
سلێمانی ... كارگه‌یه‌كی شیرینی داخرا...
»
رێكخراوێكی مەدەنی خۆبەخشانە دەبێتە ئەندامی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر جوانكاری له‌ناوده‌برێت...
»
نرخ و جۆری خزمه‌تگوزاری له‌ سیتیه‌كان پیاچونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت‌...
»
قائیمقامی سلێمانی خەڵاتی بەخشییە فەرمانبەرانی نمونەیی تاپۆی دووی سلێمانی...
»
ئامارەكانی 2018 سلێمانی راگەیەندرا...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی كانونی یەكەم دیاری كرا...
»
سلێمانی .... بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.