»   هه‌واڵه‌کان
قایمقامی سلێمانی داواكاریه‌ك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات


به‌مه‌به‌ستی به‌رنگاربونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو، لیژنه‌ی فریاگوزاری له‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماده‌كاری بۆ گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا كردوه‌ و قائیمقامی سلێمانی داواكاریه‌ك ئاڕاسته‌ی دانشتوانی شاره‌كه‌ ده‌كات.


ئاوات محه‌ممه‌د قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگابوون له‌روداوه‌كان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی فریاگوزاری قایمقامیه‌ت به‌رده‌وام له‌ناو فه‌رمانگه‌كه‌مان ئاماده‌بونمان هه‌یه،‌ سه‌رجه‌م تیمه‌كان كه‌له‌ به‌ڕێوه‌یه‌رایه‌تیه‌كانی رێگه‌وبان وشاره‌وانی و به‌رگری شارستانی وهاتوچۆ و ته‌ندروستی پێكهاتوون، بڵاوه‌پێكردوه‌ بۆ به‌رگرتن له‌هه‌ر روداوێكی نه‌خوازراو و به‌هاناوه‌چونی ئه‌وكه‌سانه‌ی توشی روداوی نه‌خوازراو ده‌بنه‌وه‌.

قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، داوا له‌ دانیشتوانی شاری سلێمانی ده‌كات وتی؛ له‌ كاتی به‌فر بارین و بۆ به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش هاوڵاتیان روده‌كه‌نه‌ ناوچه‌ شاخاوی وگه‌شتیاریه‌كان كه‌ زۆر جار روبه‌ڕوی گرفت ده‌بنه‌وه‌ بۆیه‌ ناچار به‌ تیمێكی زۆر و ماندبونیكی زیاتر كار بۆ رزگاركردنیان ده‌كرێت،  لێره‌وه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌ین خۆیان له‌ناوچه‌ مه‌ترسییداره‌كان بپارێزن تا ئه‌و كاته‌ی كه‌شوهه‌وا له‌ بار ده‌بێت.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

608 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/01/2019
زیاتر
»
قائیمقامی سلێمانی... لیژنەی هاوبەشی تەندروستی كاراتر دەكات...
»
سلێمانی ... كارگه‌یه‌كی شیرینی داخرا...
»
رێكخراوێكی مەدەنی خۆبەخشانە دەبێتە ئەندامی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر جوانكاری له‌ناوده‌برێت...
»
نرخ و جۆری خزمه‌تگوزاری له‌ سیتیه‌كان پیاچونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت‌...
»
قائیمقامی سلێمانی خەڵاتی بەخشییە فەرمانبەرانی نمونەیی تاپۆی دووی سلێمانی...
»
ئامارەكانی 2018 سلێمانی راگەیەندرا...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی كانونی یەكەم دیاری كرا...
»
سلێمانی .... بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێت...
»
سلێمانی، پێویستی به‌ مریشكی هاورده‌كراو نه‌ما‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.