»   هه‌مه‌ڕه‌نگ
شۆفێری كردن له‌كاتی به‌فر باریندا

لە کەش و هەوای بەفرباریندا شۆفێری کردن بۆ دوو هێندە قورس دەبێت بۆ سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەر پێویسته‌ ئه‌م ڕێنماییانه‌ جێبەجێ بکەیت.

1- کەمکردنەوەی خێرایی بۆ ڕادەیەک کە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیلەکەت هەبێت، لەناو شارەکان خێرایی ئوتومبیله‌كه‌ت لە 30 بۆ 50کم/کاتژمێر نابێت زیاتر بێت بۆ دەرەوەی شارەکان لە 60 کم/کاتژمێر.


2-
پاراستنی ماوەی سەلامەتی نێوان ئوتومبیلی خۆت و ئوتومبیلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەکی زۆری هەیە چونکە توانای وەستاندنەوەی ئوتومبیل لە بەفر باریندا کەم دەکات بۆیە پێویستە ماوەیەکی دیاریکراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئوتومبیل.

3-
ئیشپێکردنی ڕووناککەرەوەكان (گڵۆپ)ی نزم و ڕووناککەرەوەی تەم، بارینی بەفرو بوونی تەم ڕێژەی بینین کەم دەکاتەوە.

4-
دڵنیابوون لەوەی کە ئوتومبیلەکەت کەم و کوڕی نییە و پێویستە بانزینی تەواو لە ئوتومبیلەکەتدا بێت بۆکاتی پێویست و قەرەباڵغی.

5-
بوونی بەتانییەک لە ناو ئوتومبیلەکەت بۆکاتی پێویست.

6-
نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناکاو ئیستۆپ بگرێت بەڵکو بەنەرمی و لەسەرخۆیی. 

7-
سەردان نەکردنی ناوچە شاخاوییەکان بەهیچ شێوەیەک بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی کات.

8-
لەکاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو ڕاستەوخۆ پەیوەندی به‌ (هاتوچۆ 188، پۆلیسی فریاکەوتن 104، فریاگوزاری تەندروستی 122، بەرگری شارستانی 115) بكه‌ن.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



286 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
17/01/2019
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.