»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
بەفر و باران رو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ژێر (سفر) دادەبەزن


چاوەڕوان دەکرێت لەمشەوەوە کاریگەری ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینە دەربکەوێت کە رو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەڕێوەبەری کەشناسی رایدەگەیەنێت؛ بەهۆی ئەو شەپۆلەوە بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەتایبەت لە شەودا بۆ خوار سفری سەدی دادەبەزن.


فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەبارەی ئەو شەپۆلەی رو لە ناوچەکە دەکات و راگەیاند؛ پێشبینی دەکرێت لە درەنگانی ئەم شەوەوە کاریگەری ئەو شەپۆلی بەفر و بارانبارینەی رو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات دەربکەوێت، سەرەتا لە سنوری پارێزگای سلێمانی بارانبارین دەستپێدەکات و لە ناوچە شاخاویەکان بەفر بارین دەبێت.


وتیشی؛ بەپێی پێشبینیەکان، رۆژی پێنجشەممە کاریگەری شەپۆلەکە سەرتاسەری هەرێم دەگرێتەوە، بەڵام زیاتر بەفر و بارینی بارانی بەخوڕ لە سلێمانی و ناوچە شاخاویەکانی هەولێر دەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لە دهۆک و هەڵەبجەش هەیە.


هەروەک رونی دەکاتەوە؛ بەهۆی کاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە جەمسەریەی رۆژی پێنجشەممە رو لە هەرێم دەکات، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو رو لە دابەزین دەکەن تا ئاستی ژێر سفر لە ناو سەنتەری شارەکان بەتایبەت لە شەودا، لە ناوچە شاخاویەکانیش پلەی گەرما بۆ (10) پلە ژێر سفر دادەبەزێت.


سەبارەت بە چاوەڕوانییەکان بۆ کۆتاییهاتنی کاریگەرییەکانی شەپۆلەکە، فازڵ ئیبراهیم دەڵێت؛ بەفر و بارانبارین لە رۆژی هەینی کۆتایی دێت، بەڵام کاریگەری شەپۆلەکە و دابەزینی پلەی گەرما و بەستن تا رۆژی دوشەممە دەخایەنێت، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری دۆخەکە و هاتوچۆبن.




1231 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/01/2019
زیاتر
»
تیمه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌م شوێنانه‌ جێگیرده‌كرێن...
»
پۆلیس په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات‌...
»
زانیاری له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی توی مه‌لیك...
»
كاره‌بای سلێمانی ئاگادارییه‌كی به‌ په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه‌...
»
هاتووچۆی سلێمانی پرۆژەی هۆشیاری جێبەجێ ده‌كات...
»
ئاگاداری‌ ئه‌م ئاڵتونه‌ بن...
»
ئاماری هاتنی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌‌...
»
سێمانی ... لەرۆژانی جەژندا حەفتا ریستۆرانت كراوە دەبێت...
»
سەیدسادق- داخستنی دوو کافتریا و لەناوبردنی (٥۰) کیلۆ گۆشت...
»
به‌م جۆره‌ كاره‌بای سپلیتی ماڵه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.