»   هه‌واڵه‌کان
قائیمقامی سلێمانی... لیژنەی هاوبەشی تەندروستی كاراتر دەكات


بەمەبەستی زیاتر كاراكردنی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی و چاودێری كردنی سەرجەم دەرمانخانەو نۆرینگەو تاقیگەو عیادە پزیشكیەكان، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوەوە.


ئەمڕۆ چوار شەممە 2019.1.16 ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لەدیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەیوەست بەكاری لیژنەی هاوبەشی تەندروستی كۆبونەوە، لەكۆبونەوەكەدا سەرجەم ئەو گرفتانەی دێنە بەردەم كاری لیژنەكە باسی لێكرا.


لەكۆبونەوەكەدا وێرای دەست خۆشی لە لیژنەی هاوبەشی تەندروستی، ئەرك و ماندوبونیان بەرز نرخێنرا  كە بونەتە مایەی دڵنیایی هاوڵاتیان و كارئاسانی بۆ سەرجەم لایەنەكانی تەندروستی، هەر لەكۆبونەوەكەدا بڕیار درا سەرجەم ئەو كێشەو گرفتانەی توشی لیژنەكە دەبیت بەهەماهەنگی هەموولایەك چارەسەر بكرێت تا زۆرترین خزمەت بە كەرتی تەندروستی بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بكەن.


لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە پێویستە سەرجەم دەرمانخانەو نۆرینگەكان پابەندی مەرج و ڕێنماییەكانی تایبەت بە كوالیتی و ریكخستی نرخی دەرمان بن و  بەپێچەوانەوە روبەروی رێكاری پێویست دەكرێنەوە.



رزگار قسیم
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

473 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
16/01/2019
زیاتر
»
سلێمانی ... كارگه‌یه‌كی شیرینی داخرا...
»
رێكخراوێكی مەدەنی خۆبەخشانە دەبێتە ئەندامی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر جوانكاری له‌ناوده‌برێت...
»
نرخ و جۆری خزمه‌تگوزاری له‌ سیتیه‌كان پیاچونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت‌...
»
قائیمقامی سلێمانی خەڵاتی بەخشییە فەرمانبەرانی نمونەیی تاپۆی دووی سلێمانی...
»
ئامارەكانی 2018 سلێمانی راگەیەندرا...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی كانونی یەكەم دیاری كرا...
»
سلێمانی .... بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێت...
»
سلێمانی، پێویستی به‌ مریشكی هاورده‌كراو نه‌ما‌...
»
سلێمانی ... خوارده‌مه‌نیه‌ ده‌ستگێڕه‌كان كام گۆشته‌‌ به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.