»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... كارگه‌یه‌كی شیرینی داخرا


به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان كارگه‌یه‌كی شیرینی داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری پێویستی یاسایی ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ئه‌نجامی پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه ‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ركه‌وتوه‌ كارگه‌ی شیرینی عه‌بدولواحید له‌ گه‌ره‌كی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بووه‌.

یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی كه‌ هه‌موو خاوه‌نكارێك مۆڵه‌تی كاركردنی پێده‌درێت، پابه‌ندبونی شوێنی كاركردنه‌كه‌یه‌تی به‌ هه‌ریه‌ك له‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی، ڤێرتێنه‌ری، به‌رگری شارستانی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كانی تر كه‌مافی به‌كاربه‌ر ده‌پارێزن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری پێویست ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه‌ كارگه‌ی شیرینی عه‌بدولواحید پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نه‌بووه‌ و ئه‌و ئامێر و ده‌فرانه‌ی بۆ دروستكردنی شیرینییه‌كانی به‌كاری هێناوه‌ زۆربه‌ی ژه‌نگی كردوه‌، كه‌مه‌ترسی بۆسه‌رته‌ندروستی ئه‌و مرۆڤانه‌ دروستده‌كات كه‌ ئه‌وجۆره‌ شیرینییه‌ی كارگه‌كه‌ ده‌خۆن.

هه‌روه‌ها له‌شوێنی كاركردنه‌كه‌یدا گرنگی به‌ پاك راگرتن نه‌داوه‌، رۆنی به‌كارهاتووی به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست عه‌مبار و به‌كارهێناوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری شیرینیه‌كانی له‌سه‌ر زه‌وی و به‌بێ بوونی سینی یاخود ده‌فرێك له‌سه‌ركاشی كارگه‌كه‌ی دایناوه‌.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ كارگه‌ی شیرینی عه‌بدولواحید داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری پێویستی یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی 


















1666 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/01/2019
زیاتر
»
رێكخراوێكی مەدەنی خۆبەخشانە دەبێتە ئەندامی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر جوانكاری له‌ناوده‌برێت...
»
نرخ و جۆری خزمه‌تگوزاری له‌ سیتیه‌كان پیاچونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت‌...
»
قائیمقامی سلێمانی خەڵاتی بەخشییە فەرمانبەرانی نمونەیی تاپۆی دووی سلێمانی...
»
ئامارەكانی 2018 سلێمانی راگەیەندرا...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی كانونی یەكەم دیاری كرا...
»
سلێمانی .... بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێت...
»
سلێمانی، پێویستی به‌ مریشكی هاورده‌كراو نه‌ما‌...
»
سلێمانی ... خوارده‌مه‌نیه‌ ده‌ستگێڕه‌كان كام گۆشته‌‌ به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن...
»
سلێمانی لەرووی ئارامی و ژێرخانی ئاوەڕۆ بێ گرفتە ...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.