»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... بڕێكی زۆر جوانكاری له‌ناوده‌برێت

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ بازاڕێكی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌كه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچودا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.

بورهان مسته‌فا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ بۆ بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كان له هه‌فته‌ ‌بازاڕی (سیدرای دوو) ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵاوشمه‌كی جۆراوجۆری ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیراوه‌.

وتی؛ بڕی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ زیاتر له‌ یه‌ك تۆن ده‌بێت، كه‌ له‌ به‌سه‌ر 40 فاست، 104 پاکەت شیلە، 115 سپرای بۆن، 119 شامپۆی جۆراوجۆر، 95 سابون، 36 کرێمی پێست پێك هاتوون و به‌شێكیان ماده‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ و به‌شێكیشی له‌بواری جوانكاری به‌كارده‌هێنرێن.

وتیشی؛ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان هه‌میشه جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان كۆتایی دێت پێویسته له‌ناوبرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤی به‌كارهێنه‌ر دروست ده‌كات، به‌ڵام خاوه‌نی ئه‌م كاڵاوشمه‌كانه‌ به‌نیازی ساخكردنه‌وه‌ی بوون.‌ ‌
 
سه‌رۆكی لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان رێكاری یاسایی پێویستیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر. 



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی









544 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/01/2019
زیاتر
»
نرخ و جۆری خزمه‌تگوزاری له‌ سیتیه‌كان پیاچونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت‌...
»
قائیمقامی سلێمانی خەڵاتی بەخشییە فەرمانبەرانی نمونەیی تاپۆی دووی سلێمانی...
»
ئامارەكانی 2018 سلێمانی راگەیەندرا...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی كانونی یەكەم دیاری كرا...
»
سلێمانی .... بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێت...
»
سلێمانی، پێویستی به‌ مریشكی هاورده‌كراو نه‌ما‌...
»
سلێمانی ... خوارده‌مه‌نیه‌ ده‌ستگێڕه‌كان كام گۆشته‌‌ به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن...
»
سلێمانی لەرووی ئارامی و ژێرخانی ئاوەڕۆ بێ گرفتە ...
»
سلێمانی- دەست بەسەر بڕێك نەستەلەی ماوەبەسەرچووی توركیدا گیرا...
»
سلێمانی ... ســـێ هـــۆڵ دادەخــرێــت...
Copyright ©2015. All rights reserved.