»   هه‌مه‌ڕه‌نگ
خێراترین ئینتەرنێتی جیهان له‌م وڵاته‌یه‌

کۆریای باشور توانیویەتی لە ماوەیەکی کورتدا خێراترین ئینتەرنێت لەسەر ئاستی جیهان بە کەمترین نرخ بگەیەنێتە هاوڵاتییەکانی.


بە پێی ئامارێکی جیهانی، کۆریای باشور لە ریزبەندی دەیەمی وڵاتە پیشەیی و پێشکەوتوەکانە، بەڵام توانیویەتی بە نرخێکی کەم و خێراییەکی زۆر ئینتەرنێت بۆ (99%)ی خێزانەکانی وڵاتەکەی دابین بکات.


خێرایی ئینتەرنێتی ئەو وڵاتە بە گشتی دەگاتە (45) مێگابایت لە چرکەیەکدا و ئەمەش بەراورد بە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و بە تایبەت ئەڵمانیا دو هێندەیە جگە لەوەی لە ئەڵمانیا تەنها (57%)ی هاوڵاتیانیان لێی سودمەند بون.


حکومەتی ئەو وڵاتە لە ساڵی (1990)، بە کەمکردنەوەی باج و پێدانی مافی بڵاوکردنەوەی تۆڕی مۆبایل و ئینتەرنێت لە ماوەی هەشت ساڵدا ئینتەرنێتی گەیاندوەتە (44%) خێزانەکانی ئەو وڵاتە و هاوکات زۆربەی شوێنە گشتییەکانی وەک پاس و میترۆکان ئینتەرنێتی خۆڕایی و بێبەرامبەر بە هاوڵاتیانیان پێشکەش دەکەن.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیقامیه‌تی سلێمانی


166 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/01/2019
زیاتر
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.