»   هه‌واڵه‌کان
ئامارەكانی 2018 سلێمانی راگەیەندرا

سەربارەی قەیرانی دارایی و ئەو دۆخە دژوارەی كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە بەڵام ساڵی 2018 بۆ پارێزگای سلێمانی ساڵێكی پڕ كارو خزمەت بووە , 
ئەمڕۆ پێنج شەممە 3.1.2019, بەمەبەستی هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی فەرمانگەكانی حكومەتی خۆجێی سلێمانی لەدیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی  كۆبوونەوەیەكی فراوان بە ئامادەبونی "د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و عەمید حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەری فەرمانگەكانی سلێمانی بەڕێوەچوو , لەو كۆبوونەوەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ كار و ئامانجەكانی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی سلێمانی كراو بەبایەخەوە باس لەو كار و پڕۆژانە كرا كە بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان لە ساڵی 2018 جێبەجێ كراوە , 
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیشدا د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: سەرباری قەیرانی دارایی و ئەو رەوشە خراپەی كە رووبەڕووی هەرێم بووەتەوە بەڵام حكومەتی خۆجێی سلێمانی بەو توانایەی كە لەبەردەستیدابووە بەردەوام بووە لە كارو پڕۆژەكانی بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان و رێگە نەدراوە لایەنە گرنگەكانی پەیوەست بە ژیانی هاوڵاتیان پەكی بكەوێت , پارێزگاری سلێمانی ووتیشی: بە هەوڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تایبەت جێگری سەرۆكی حكومەت قوباد تاڵەبانی بەشێكی زۆر لە پرۆژە راوەستاوەكانی سلێمانی كەوتوونەتەوەكار و لە ساڵی "2019"دا پلانێكی گشتگیریان هەیە بۆ سەرجەم كەرتەكان و بوژانەوەی بازاڕ و دروستبوونەوەی جموجوڵەی ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی و گرنگیدانی زیاتر بە كشتوكاڵ,
هاوكات ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ئەوكارو پڕۆژانەی خستەڕوو كە لە 2018 دا قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیان جێبەجێی كردووە , تیشكی خستەسەر كارەكانی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ماوەی ئەو  ساڵەدا و رایگەیاند لە 2018 دا لیژنەكان رۆڵێكی گەورەو كاریگەریان بینیووە لە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە مەواد و خواردنی ماوەبەسەرچوو زیان بەخش , قائیمقامی سلێمانی ئاماری كارو بەدواداچونەكانی لیژنەهاوبەشەكانی لە 2018 دا خستەڕوو كە بەپێی ئامارەكە لەماوی ئەو ساڵەدا لیژنەكان "39" هەزار و "168" سەردان و بەدواداچونیان بۆ سەرجەم شوێنەكان كردووە و لە ئەنجامدا 3 هەزار و 291 شوێن بەهۆی پابەند نەبونیان سزادراون و 243 شوێنیش داخراون و 24 شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچیەكەیانەوە دراونەتە دادگا , هەروەها لە ماوەی ئەو ساڵەدا 538 هەزار و 362 تۆن مەوادی بەسەرچوو خراپ بوو لەناوبراوە و كۆی ئەو غەرامەیەی كە بەهۆی سەرپێچیەوە لەلایەن لیژنەكانەوە كراوە 223 ملیۆن و 200 هەزار دیناربووە و كۆی پارەكە گەڕاوەتەوە بۆ سەر بودجەی گشتی . لە بەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا عەمید حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند لە 2018 دا ئاسایش و هێزە ئەمنییەكانی رۆڵی گرنگ و بەرچاوی خۆیان بینییوە لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و دەیان كەسیان بە تۆمەتی تیرۆر و تێكدانی ئارامی سلێمانی و هەرێمی كوردستان دەستگیر كردووە , بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ووتیشی بۆ 2019 پلانێكی تۆكمەیان داڕشتووە و  رێگری لەهەر كارێك دەكەن كە ئاسایش و ئارامی خەڵك و هەرێمی كوردستان بكاتە ئامانج .

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی





480 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/01/2019
زیاتر
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی كانونی یەكەم دیاری كرا...
»
سلێمانی .... بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێت...
»
سلێمانی، پێویستی به‌ مریشكی هاورده‌كراو نه‌ما‌...
»
سلێمانی ... خوارده‌مه‌نیه‌ ده‌ستگێڕه‌كان كام گۆشته‌‌ به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن...
»
سلێمانی لەرووی ئارامی و ژێرخانی ئاوەڕۆ بێ گرفتە ...
»
سلێمانی- دەست بەسەر بڕێك نەستەلەی ماوەبەسەرچووی توركیدا گیرا...
»
سلێمانی ... ســـێ هـــۆڵ دادەخــرێــت...
»
مەرجەكانی سەلامەتی لەنێو بازاڕی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت...
»
سلێمانی- لیژنه‌یه‌ك بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكار دروست ده‌كرێت...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاری كرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.