»   هه‌واڵه‌کان
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی كانونی یەكەم دیاری كرا


ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی كانونی یەكەم (42) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی كانونی دووەم دیاریكرا.

سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند" نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە (42) دینار بۆ مانگی  دوازدە دیاریكرا، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (240) بۆ (255) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە لە نێوان (10.000)  بۆ (11.000) هەزار دینار دەبێت، كە پێی كاركردنی مۆلیدەكان نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی یەك، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ووتی؛ بەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە لە كاتژمێر (2:00)ی پاشنیوەڕۆ بۆ (1:00)شەو، بەیانیان كاتژمێر (7 - 8) بەیانی دەبێت، لەو كاتانەدا كارەبای نیشتیمانی نەبوو مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، بەڵام بۆ خشتەی رۆژانی هەینی و پشووەكان مۆلیدەكان بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە كاتژمێر (12)ی نیوەروان كارەبا بۆهاوڵاتیان دابین دەكەن.

ووتیشی: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، سەرپێچیكار بەگوێرەی ناوەرۆكی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی واژۆی كردووە روبەروی یاسا دەكرێتەوە.

سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد؛ نرخی كیلۆواتێك كارەبا بە (218) دینار دیاریكراوە، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (KV11) بوو ئەوا (5) دینار و وێستگەكەی (KV33) بوو (10) دیناری بۆ زیاد دەكرێت.



س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

1491 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/01/2019
زیاتر
»
سلێمانی .... بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێت...
»
سلێمانی، پێویستی به‌ مریشكی هاورده‌كراو نه‌ما‌...
»
سلێمانی ... خوارده‌مه‌نیه‌ ده‌ستگێڕه‌كان كام گۆشته‌‌ به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن...
»
سلێمانی لەرووی ئارامی و ژێرخانی ئاوەڕۆ بێ گرفتە ...
»
سلێمانی- دەست بەسەر بڕێك نەستەلەی ماوەبەسەرچووی توركیدا گیرا...
»
سلێمانی ... ســـێ هـــۆڵ دادەخــرێــت...
»
مەرجەكانی سەلامەتی لەنێو بازاڕی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت...
»
سلێمانی- لیژنه‌یه‌ك بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكار دروست ده‌كرێت...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاری كرا...
»
وێنە؛ یادی یۆبیلی زێڕینی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.