»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
تیمه‌كانی‌ ته‌ندروستی‌ له‌م شوێنانه‌ جێگیرده‌كرێن


به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی‌ هاوڵاتیان له‌كاتی‌ رووداوی‌ نه‌خوازراو، تیمه‌كانی سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای ته‌ندروستی‌ سلێمانی (122) خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ركه‌ ده‌ڵێت "هه‌ر هاوڵاتیه‌ك په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات، به‌زووترین كات به‌هانایه‌وه‌ ده‌چین".


سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای ته‌ندروستی‌ سلێمانی (122) راگه‌یاند: له‌ شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵدا سه‌رجه‌م تیمه‌كانمان خراونه‌ته‌‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌، شوێنی‌ تیمه‌كانمان له‌دوو ڕیانی به‌كره‌جۆوه‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ پردی‌ خه‌سره‌وخاڵ، چاڤیلاند، سه‌هۆڵه‌كه‌، فاملی مۆڵ و سه‌رچنار، له‌ شوێنه‌ گشتیانه‌دا كه‌چاوه‌ڕوانده‌كرێت قه‌ره‌باڵخی‌ هاوڵاتیانی‌ له‌سه‌ر بێت ئاماده‌یمان ده‌بێت.


وتی‌: جگه‌له‌و تیمانه‌مان له‌ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانی (5) تیممان له‌ ئاماده‌باشیدا ده‌بن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوزاراو، هاوكات له‌ناو سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌ و مه‌ڵبه‌ند و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار هه‌ر هاوڵاتیه‌ك پێویستی پێمانبێت په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات و به‌زووترین كات ده‌گه‌ینه‌ لای و به‌هانایه‌وه‌ ده‌چین.


به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای ته‌ندروستی‌ سلێمانی (122) وتیشی؛ په‌یامان بۆ هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتووچۆ و به‌رگری شارستانی و ژینگه‌یی بن، ژماره‌ی (122) به‌رده‌وام بۆ (24) كاتژمێر كراوه‌یه‌ هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن، داواشیان لێده‌كه‌ین هاوكاری‌ تیمه‌كانیشمان بن.



سۆران سه‌عید
 SNN - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

785 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/12/2018
زیاتر
»
پۆلیس په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات‌...
»
زانیاری له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی توی مه‌لیك...
»
كاره‌بای سلێمانی ئاگادارییه‌كی به‌ په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه‌...
»
هاتووچۆی سلێمانی پرۆژەی هۆشیاری جێبەجێ ده‌كات...
»
ئاگاداری‌ ئه‌م ئاڵتونه‌ بن...
»
ئاماری هاتنی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌‌...
»
سێمانی ... لەرۆژانی جەژندا حەفتا ریستۆرانت كراوە دەبێت...
»
سەیدسادق- داخستنی دوو کافتریا و لەناوبردنی (٥۰) کیلۆ گۆشت...
»
به‌م جۆره‌ كاره‌بای سپلیتی ماڵه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌...
»
كاره‌بای سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات...
Copyright ©2015. All rights reserved.