»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
پۆلیس په‌یامێك ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات‌


له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ شه‌وی سه‌ری ساڵ، پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی هێزه‌كانی ده‌خاته‌ حاڵه‌تی ئاماد باشییه‌وه‌ و هۆشداریش له‌فرۆشتن و به‌كارهێنانی یارییه‌ ئاگرینه‌كان ده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگاكه‌ش ده‌ڵێت "هه‌ر دوكانێك یاری ئاگرین بفرۆشێت، رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌" و په‌یامێكیش ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات.


عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێكدا راگه‌یاند؛ له‌شه‌وی سه‌ری ساڵدا هه‌موو هێزه‌كانمان به‌جلی قانونی و مه‌ده‌نییه‌وه‌ له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا ده‌بن، له‌سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان و شوێنه‌ سه‌ره‌كی و گشتییه‌كانی شاری سلێمانی ئاماده‌یمان هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتیان بتوانن ئه‌م شه‌وه‌ به‌خۆشی ببه‌نه‌سه‌ر.


له‌باره‌ی یارییه‌ ئاگرینه‌كانیشه‌وه‌، عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها، وتی؛ یارییه‌ ئاگرینه‌كان قه‌ده‌غه‌یه‌ و هه‌ر دوكانێك ئه‌و یاریانه‌ بفرۆشێت ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌ده‌ست هه‌ركه‌سێكیشه‌وه‌ ببینرێت لێی وه‌رده‌گیرێت.


به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه‌، له‌پێناو زیاتر پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان، هه‌موو بنكه‌ و مه‌ركه‌زه‌كان له‌سنوری خۆیان ده‌وریه‌یان ده‌بێت هه‌م به‌پیاده‌ و ئۆتۆمبێلیش.


عه‌مید ئاسۆ داوا له‌هاوڵاتیانیش ده‌كات هه‌روه‌كچۆن به‌رده‌وام هاوكاری هێزه‌كانیان بوون له‌و شه‌وه‌شدا هاوكاربن، ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌كی دزێو و نه‌خوازرا و ناشارستانیان بینی په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه‌ بكه‌ن(100، 104،105) بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان به‌ هانایانه‌وه‌ بچن.


سۆران سه‌عید
 SNN - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



303 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/12/2018
زیاتر
»
زانیاری له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ی توی مه‌لیك...
»
كاره‌بای سلێمانی ئاگادارییه‌كی به‌ په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه‌...
»
هاتووچۆی سلێمانی پرۆژەی هۆشیاری جێبەجێ ده‌كات...
»
ئاگاداری‌ ئه‌م ئاڵتونه‌ بن...
»
ئاماری هاتنی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌‌...
»
سێمانی ... لەرۆژانی جەژندا حەفتا ریستۆرانت كراوە دەبێت...
»
سەیدسادق- داخستنی دوو کافتریا و لەناوبردنی (٥۰) کیلۆ گۆشت...
»
به‌م جۆره‌ كاره‌بای سپلیتی ماڵه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌...
»
كاره‌بای سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات...
»
بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردوو...
زۆرترین بینراو
Copyright ©2015. All rights reserved.