»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی .... بەرھەمە ھاوردەکراوەکان دیاریدەکرێت

بەمەبەستی راگرتنی ھاوسەنگی و زیاد نەبوونی نرخ، ھاوردەی بەروبوومی ئاژەڵی دیاری دەکرێت و جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت بەمەرجەکانی ڤێتەنەری و تەندروستی بەرھەمەکان ھاوردە دەکرێت. 

لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری کردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوویەوە، پاش ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە ھاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت.

لە دوای کۆبونەوەکەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ووتی: بەلەبەرچاووگرتنی ھاوسەنگی راگرتن لە نێوان بەرھەمی ناوخۆ و ھاوردەکراو، ھەروەھا بەرز نەبوونەوەی نرخی بەرھەمی پەلەوەر لەسەر ھاوڵاتیان، لیژنەکە بڕیاری لەسەر بڕی بەرھەمی ھاوردەکراو داوە بۆ مانگی کانونی دووەم .

 رزگار حمد ووتیشی: بۆ مانگی یەک پیویستمان بە مریشکی ھاوردە نیە بەھۆی زیاد بونی بەرھەمی ناوخۆ لە کێڵگە پەلەوەریەکان, بڕی بەروبومە ھاوردەکراوەکان بریتی یە لە ٨٠٠ تۆن ماسی، ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور و ٥١٠ تۆن ھێلکە، ھەروەھا رێگە بە ھاوردەکردنی ١٥٠٠٠ ھەزار سەر ئاژەڵی زیندوو بۆ سآ مانگی ئایندە دەدرێت بەمەرجەکانی ڤێتەنەری و تەندروستی.  



رزگار قسیم
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

445 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/12/2018
زیاتر
»
سلێمانی، پێویستی به‌ مریشكی هاورده‌كراو نه‌ما‌...
»
سلێمانی ... خوارده‌مه‌نیه‌ ده‌ستگێڕه‌كان كام گۆشته‌‌ به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن...
»
سلێمانی لەرووی ئارامی و ژێرخانی ئاوەڕۆ بێ گرفتە ...
»
سلێمانی- دەست بەسەر بڕێك نەستەلەی ماوەبەسەرچووی توركیدا گیرا...
»
سلێمانی ... ســـێ هـــۆڵ دادەخــرێــت...
»
مەرجەكانی سەلامەتی لەنێو بازاڕی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت...
»
سلێمانی- لیژنه‌یه‌ك بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكار دروست ده‌كرێت...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاری كرا...
»
وێنە؛ یادی یۆبیلی زێڕینی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت...
»
سلێمانی- سنایپه‌ر گه‌یم سه‌نته‌ر داخرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.