»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... بڕێكی زۆر گۆشت له‌ناوبراوه‌


له‌ئه‌نجامی چاودێری بازارو شوێنه‌ گشتیه‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر سی و جگه‌ری ئاژه‌ڵدا ده‌گرن كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا كۆگاكراوه‌ و نوێنه‌ری ڤێرتێرنه‌ری ده‌ڵێت خواردنی به‌شێكی ئاژه‌ڵ ‌ته‌نها شیاوی خواردن نیه‌‌‌.


ده‌روێش فه‌ره‌ج، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێرتێرنه‌ری له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌ئه‌نجامی به‌دواداچونی رۆژانه‌ی و به‌رده‌وامی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌كۆگایه‌كی ساردكه‌ره‌وه‌ له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی ده‌ست به‌سه‌ر بری زیاتر له‌ 2 تۆن جگه‌ر، سپل، سی و دڵی ئاژه‌ڵدا گیراوه‌ كه‌به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ كۆگاكرابوو.


وتی؛ به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن هه‌ندێك ئه‌ندامی‌ لاشه‌ی ئاژه‌ڵ له‌ كوشتارگه‌ ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌ له‌وانه‌ سپڵ، كه‌به‌ته‌نها شیاوی خواردن نیه‌‌‌ پێویسته‌ فڕێ بدرێت.

وتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه‌ری ئاژه‌ڵ ئه‌ندامێكی ناسكه‌و‌ زوو خراپ ده‌بێت‌ پێویسته‌ به‌فرێشی بفرۆشرێت، هه‌روه‌ها هه‌بونی خوێن و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌كتریا له‌سپڵدا به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا، پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌ناو ساردكه‌ره‌وه‌دا كۆگابكرێت، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌م پارچه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردن له‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ناو براوه‌.




رزگار قسیم
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی





230 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
23/12/2018
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر پاكه‌ره‌وه‌ له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر كاكڵه‌گوێز له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ئاماری كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ...
»
سلێمانی.. لە مانگی یانزەدا كەمترین حاڵەتی سەرپێچی تۆماركراوە.....
»
سلێمانی ... كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ‌ مانگی 10...
»
ئاماری لیژنەی ئارایشتگاكانی قائیمقامیەتی سلێمانی...
»
له‌سلێمانی بڕێك قارچك له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا ده‌گیرێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستو له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر زاهی له‌ناوده‌برێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.