»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... خوارده‌مه‌نیه‌ ده‌ستگێڕه‌كان كام گۆشته‌‌ به‌هاوڵاتیان ده‌ده‌ن

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، كۆگایه‌كی خوارده‌مه‌نییه‌ ده‌ستگێره‌كان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌ی رێكاری پێویستی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت‌.


گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نییه‌ ده‌ستگێڕه‌كان له‌ كۆڵانی ئه‌وقافی شاری سلێمانی داده‌خرێت.

وتی؛ به‌پێیی رێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كان نابێت هیچ جۆره‌ گۆشتێك زیاتر له‌ جارێك خاوبكرێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتی خاوبونه‌وه‌ به‌كتریا له‌ناو خوێنه‌كه‌ گه‌شه‌ده‌كات و به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات بۆیه‌ پێویسته‌ ته‌نها ئه‌و بڕه‌ی به‌كارده‌هێنرێت خاوبكرێته‌وه. 


وتیشی؛ رۆژانه‌ له‌ به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه‌ تا دره‌نگانێكی شه‌و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن، پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی، پسوڵه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێت و رێكاری پێویست به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر.

هه‌روه‌ك وتی؛ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ و له‌‌ كۆگای خاوه‌نی ئه‌م خوارده‌مه‌نیه ده‌ست به‌سه‌ر زیاتره‌ له‌ (200) كلیۆگرام گۆشتی خراپ بوو و زیاتر له‌ (15) كیلۆ گرام نۆكی ئاماده‌كراودا گیراوه‌‌، كه‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ له‌ناو نۆكاودا بووه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كۆگاكه‌ داده‌خرێت و ئه‌و گۆشت و نۆكه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رێكاری یاسایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌درێت‌.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی





























3920 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/12/2018
زیاتر
»
سلێمانی لەرووی ئارامی و ژێرخانی ئاوەڕۆ بێ گرفتە ...
»
سلێمانی- دەست بەسەر بڕێك نەستەلەی ماوەبەسەرچووی توركیدا گیرا...
»
سلێمانی ... ســـێ هـــۆڵ دادەخــرێــت...
»
مەرجەكانی سەلامەتی لەنێو بازاڕی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت...
»
سلێمانی- لیژنه‌یه‌ك بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكار دروست ده‌كرێت...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاری كرا...
»
وێنە؛ یادی یۆبیلی زێڕینی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت...
»
سلێمانی- سنایپه‌ر گه‌یم سه‌نته‌ر داخرا...
»
بۆ رێگری لەكارەساتی سروشتی حكومەتی عێراق هاوكاری پارێزگاكانی هەرێم دەكات...
»
هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراوەكاندا رادەگیرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.