بڕی 400 كیلۆگرام تاعین دەستی بەسەرداگیراوە..
برێكی زۆری شیرینی لەبازگەی تاسلوجەدا دەستی بەسەردا دەگیرێت، و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانیش دەڵێت پاش ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بریاری لەناوبردنی دراوە.
پاش ئەوەی لە بازگەی تاسلوجە لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرا بەسەر برێكی زۆر لە شیرینی لە جۆری تاعین كە خاوەنەكەی بەنیاز بووە بە شێوەیەكی نایاسایی بیهێنێنە ناو شاری سلێمانی و ساغی بكاتەوە لە كاتێكدا ئەو شیرینییە هیج زانیاری و ناونیشانێكی لەسەر نەبووە و بە مەبەستی بەدواداچوون و لێكۆلینەوەی زیاتريش دەست بەجێ رەوانەی لیژنە هاوبەشەكانيان كردووە.
لەبارەی بڕ و ئەنجامی پشكنینی شیرینییەكەوە، گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان ووتی: ئەو برە شیرینییەی كە دەستی بەسەردا گیراوە نزیكەی 400 كیلۆگرام بووە و هیج زانیارییەك و بەروارێكی لەسەر نەبووە، بۆیە بەمەبەستی پشكنین نمونەكەی رەوانەی بەرێوەبەرایەتی چاودێری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی كراوە، و پاشان ئەنجامی پشكنینەكەش دەریخستووە كە ئەو جۆە شیرینییە خراپبووە و بەها خۆراكییەكانی لەدەست داوە، و شیاوی خواردن نییە.
سەرۆكی لیژنەكان ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو برە شیرینییە بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراوە.
جوان عبداللطيف
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
|