»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی لەرووی ئارامی و ژێرخانی ئاوەڕۆ بێ گرفتە

حكومەتی خۆجێی سلێمانی ئامادەكارییەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی رووداو كارەساتی سروشتی و رێوشوێنە ئەمنیەكان بۆ سەری ساڵی نوێ و شەوی یەڵدا راگەیاند , 
ئێوارەی رۆژی یەك شەممە 9.12.2018 . لە كۆبوونەوەی هەردوو لیژنەی ئەمنی و فریاگوزاری خێرا بە ئامادەبونی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگار و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی كە لە دیوانی قائقمقامیەتی سلێمانی بەڕێوەچوو بەئامانجی چارەسەركردنی گرفت و بەربەستەكان هەڵسەنگاندن و بەدواداچون بۆ سەرجەم خزمەتگوزارییە گرنگەكانی پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی پارێزگاكە كرا , 
لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: سلێمانی لەرووی ئەمنییەوە هیچ گرفتێكی نیە و هێزە ئەمنییەكان توانیویانە رۆڵی گرنگ و پێویستی خۆیان ببینن لە دابینكردنی ئارامی و پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان , لەبارەی توانای تیمە خزمەتگوزارییەكانیش بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتیان لەكاتی لافا و رووداوی سروشیتدا پارێزگاری سلێمانی ووتی : سلێمانی خاوەنی ژێرخانێكی تۆكمەی ئاوەڕيە و ئەمەش كاریگەری گەورەی هەبووە لە كەمكردنەوەی زیانەكانی لافاو بارانی بەخوڕ, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەكاتی رووداو حاڵەتی دروستبونی لافاو تیمەكانی فریاگوزاری رۆڵێكی گرنگ و دڵسۆزانەیان بینیوە بۆ بەهاناوەچون و رزگاركردنی گیانی هاوڵاتیان و رێگری كردن لە كارەسات و رووداوی نەخوازراو, دەربارەی هەڵمەتی رێكخستنەوەی بازڕ و شەقامەكان و رێگری كردن لە هەموو جۆرەكانی زیادەڕۆیی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر رایگەیاند: بەپێی یاسا رووبەڕووی دیاردەی زیادەڕۆیی دەبنەوە و رێگە بە هیچ جۆرە زیادەڕۆییەك نادەن كە بكرێتە سەر موڵك و ماڵی گشتی , بەڵام لە هەڵمەتەكەدا ژیان و گوزەرانی كاسبكارانیش لەبەرچاو دەگیرێت و لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیەكن بۆ ئەوەی خەڵكانێكی زۆر بێكارنەبن ,  لە بارەی ئامادەكاری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی بۆ شەوی یەڵدا و بۆنەكانی سەری ساڵی نوێ ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانیەكەدا رایگەیاند: تیمە ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان هەموو ئامادەكارییەكی پێویست دەكەن بۆ ئەوەی بۆنەكان لە رێوشوێنێكی ئارام و هێمندا بەڕێوەبچێت و هاوڵاتیان و گەشتیاران بتوانن بەبێ هیچ گرفتێك پێشوازی لە بۆنەو یادەكان بكەن , لەبارەی كارەكانی لیژنەی فریاگوزاری خێراش بۆ رێگری كردن لە كارەسات و رووداوی سروشتی قائیمقامی سلێمانی ووتی : كەمترین حاڵەتی ئاوتێچوون لە سلێمانی تۆماركراوە ئەوەش بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە پێشتر تیمكەكان هەموو رێوشوێنێكی پێویستیان گرتبووە بەر بۆ رێگریكردن لە دوورستبوونی لافاو ئەگەی روودانی كارەساتی سروشتی , ئاوات محەمەد راشگەیاند زۆربەی حاڵەتەكانی ئاوتێچوونی ماڵان و دروستبونی لافاو بەهۆی ئەو ماڵانەوە روویان داوە كە بەشێوەی زیادەڕۆیی دروست كراوە , داواشی لە هاوڵاتیان كرد زبڵ و خۆڵ فرێنەدەن سەر شەقام و كۆڵانەكان چونكە دەبێتە هۆی گیرانی مەنۆڵ و ئاوەڕۆكان و لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی دروستبونی لافاو .
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی


554 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
09/12/2018
زیاتر
»
سلێمانی- دەست بەسەر بڕێك نەستەلەی ماوەبەسەرچووی توركیدا گیرا...
»
سلێمانی ... ســـێ هـــۆڵ دادەخــرێــت...
»
مەرجەكانی سەلامەتی لەنێو بازاڕی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت...
»
سلێمانی- لیژنه‌یه‌ك بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكار دروست ده‌كرێت...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاری كرا...
»
وێنە؛ یادی یۆبیلی زێڕینی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت...
»
سلێمانی- سنایپه‌ر گه‌یم سه‌نته‌ر داخرا...
»
بۆ رێگری لەكارەساتی سروشتی حكومەتی عێراق هاوكاری پارێزگاكانی هەرێم دەكات...
»
هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراوەكاندا رادەگیرێت...
»
سلێمانی ... لە هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكیدا رەچاوی بەرهەمی ناوخۆیی دەكرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.