»   لیژنه‌کان - داخستن
لەسلێمانی شێروانه‌ دادەخرێت


بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت سەمونخانەیەک دادەخات.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج ورێنماییەکانی کارکردن لەلایەن لیژنەی فڕن و نانەواکان، فڕنی سەمونی حه‌جه‌ری شێروانه‌ لە گەرەکی سابونكه‌ران شاری سلێمانی دادەخرێت.

وتی؛ لەکاتی سەردانی لیژنەکە، بڕێكی زۆر پاشه‌ڕۆی قڕكه‌ره‌كان له‌ فڕنه‌كه‌دا بووه‌ به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت شوێنه‌كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نییه‌.

وتیشی؛ لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر 62 تاوڵه‌ی هەویر و 69 پارچه‌ خامدا گرتوه‌ كه‌ به‌ته‌واوی كه‌ڕویان كردووه‌، كه‌ مه‌رجه‌كانی ته‌ندرو‌ستیان تێدا نه‌بووه‌ ‌بۆ به‌كارهێنان.‌

سەرۆکی لیژنەکان راشیگەیاند؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی فڕنی سەمونی ساندۆ دادەخرێت و خاوەنەکەی روبەروی یاسا دەکرێتەوە.





س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

303 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/12/2018
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.