»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی ... ئاماری كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، ئاماری كارو چالاكیه‌كانی مانگی رابردوی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌ پێی یاساو ریێنماییه‌كان هه‌ر شویێنك پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بووبێت، رووبه‌رووی سزای ماددی و یاسایی كراونه‌ته‌وه‌.


به‌پێی ئاماری مانگی تشرینی دووه‌م (11) 2018، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (3.719) سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه‌، له‌ كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤیترنه‌رییه‌كانه‌وه‌ (490) شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن، (272) شوێنیش سزای ماددی دراون هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سه‌رپێچی (6) شوێن داخراون.


له‌ ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كاندا هاتووه‌، له‌ مانگی تشرینی دووه‌م (2018)، زیاتر (53) تۆن و (2) سه‌د كیلۆ گرام مه‌واد و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ ناوبراون.

هه‌روه‌ها؛ كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه‌ له‌ (8‌) ملیۆن و (5) سه‌د هه‌زار دیناره‌ و پێی یاسا ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر داهاتی گشتی.

به‌ پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كاری پێ ده‌كه‌ن هه‌رشویێنێكی كاركردن پابه‌ند مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی ڤێتێرنه‌ری و بازرگانی نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌، دواتر سزای ماددی ده‌درێت، و له‌ حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كاندا داده‌خرێن و پاشان رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی





58 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
06/12/2018
زیاتر
»
سلێمانی.. لە مانگی یانزەدا كەمترین حاڵەتی سەرپێچی تۆماركراوە.....
»
سلێمانی ... كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ‌ مانگی 10...
»
ئاماری لیژنەی ئارایشتگاكانی قائیمقامیەتی سلێمانی...
»
له‌سلێمانی بڕێك قارچك له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا ده‌گیرێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستو له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر زاهی له‌ناوده‌برێت...
»
ئاماری لیژنەی ئارایشتگاكانی قائیمقامیەتی سلێمانی...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر خۆراك و موادی به‌سه‌رچوو له‌ناوبراوه‌...
»
سلێمانی ... كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ مانگی ئه‌یلولدا...
Copyright ©2015. All rights reserved.