»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... ســـێ هـــۆڵ دادەخــرێــت

بەهۆی پابەند نەبونیان بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە سێ كافتریا و بلیارد لە شاری سلێمانی دادەخرێت.


گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكان و سەرپێچیكردن لە شوێنەكانیان هەرسێ هۆڵەكانی بلیاردی ( هاوكاری،  ڤاینارت،  چاڤی شار ) دادەخرێن.

وتی؛ لیژنەی چوار- یەكێكە لەو لیژنانەی بەردەوام سەردانی هۆڵەكانی بلیارد، وەرزش و مەلەوانگەكان دەكات، لەكەموكورتی سەرپێچی ئاگاداریان دەكاتەوە، لەكاتی پابەند نەبون بەبڕێك پارە غرامە و لە دوبارەكردنەوەی سەرپێچی شوێنەكە دادەخات و پاشان خاوەنەكەی دەداتە دادگا.

وتیشی؛ سەرپێچیەكانی هۆڵەكانی (هاوكاری، ڤاینارت، چاڤی شار) خۆی لە نەبونی مۆڵەتی كاركردن، پێشكەش كردنی نێرگەلە كە نابێت لە هۆڵی بلیارد نێرگەلە بكێشرێت و پابەندنەبون بە مەرجەكانی تەندروستی دەبینێتەوە.

هەروەك وتیشی؛ بەپێی رێنماییە تەندروستیەكان شوێنی ئامادەكردنی نێرگەلە لە شوێنی خواردن و خواردنەوە جیابێت هەروەها ئەو شوێنەشی مۆڵەت بۆ هۆڵی بلیارد وەردەگرێت نابێت نێرگەلەی تێدا بكرێشرێت، لەبەر ئەوەی شوێنی كێشانی نێرگەلە كافتریاكانە كە پێویستە شوێنەكەی كراوەبێت و هەواكێشی تێدابێت بۆ كۆنەبونەوەی دوكەڵ لە شوێنەكەدا.


سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی هەرسێ هۆڵەكانی (هاوكاری، ڤاینارت، چاڤی شار) دادەخرێت تائەوكاتەی سەرجەم مەرج و رێنماییەكان جێبەجێ دەكەن. 



س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی 
 

702 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/12/2018
زیاتر
»
مەرجەكانی سەلامەتی لەنێو بازاڕی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت...
»
سلێمانی- لیژنه‌یه‌ك بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكار دروست ده‌كرێت...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاری كرا...
»
وێنە؛ یادی یۆبیلی زێڕینی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت...
»
سلێمانی- سنایپه‌ر گه‌یم سه‌نته‌ر داخرا...
»
بۆ رێگری لەكارەساتی سروشتی حكومەتی عێراق هاوكاری پارێزگاكانی هەرێم دەكات...
»
هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراوەكاندا رادەگیرێت...
»
سلێمانی ... لە هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكیدا رەچاوی بەرهەمی ناوخۆیی دەكرێت...
»
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌...
»
سلێمانی- مەرج‌و رێنماییەكان بەسەر كۆگاكانی سوتەمەنیدا جێبەجێ دەكرێن...
Copyright ©2015. All rights reserved.