»   لیژنه‌کان - داخستن
لەسلێمانی ساندۆ دادەخرێت

بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەت سەمونخانەیەک دادەخات.


گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج ورێنماییەکانی کارکردن لەلایەن لیژنەی فڕن و نانەواکان، فڕنی سەمونی ساندۆ لە گەرەکی بەختیاری شاری سلێمانی دادەخرێت.


وتی؛ لەکاتی سەردانی لیژنەکە، دەرکەوتوە عەمبار و شوێنی هەوریر شێلانەکە ماددەی قڕکەری مێرو دانراوە، کەبەپێی رێنماییە تەندروستیەکان پێویستە قڕکەرەکان دور لە خۆراک دابنرێت.


وتیشی؛ ئەو دەفرەی رۆنی تێدەکرێت و بۆ چەورکردنی سینی هەویرەکان بەکاردەهێنرێت مەرجی تەندروستی تێدانییە.


سەرۆکی لیژنەکان راشیگەیاند؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی فڕنی سەمونی ساندۆ دادەخرێت و خاوەنەکەی روبەروی یاسا دەکرێتەوە.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
























639 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/12/2018
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.