»   هه‌واڵه‌کان
مەرجەكانی سەلامەتی لەنێو بازاڕی سلێمانی جێبەجێ دەكرێت
 
بۆ رێگری كردن لە رووداوی نەخوازراو ئاگركەوتنەوە لە سلێمانی گرفت و كەموكرتییەكانی سیستمی كارەبا وبەرگری شارستانی چارەسەردەكرێت و قائیمقامی شارەكەش دەڵێت:پێویستە لەماوەیەكی كەمدا خاوەنی دوكان و بازاڕەكان پابەند بن بە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكانی  سەلامەتی  ,
ئەمڕۆ دووشەممە 3-12-2018 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەمەبەستی جێبەجێكردنی مەرجەكانی سەلامەتی لە بازاڕ و مۆڵ و شوێنە گشتیەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كۆبووەوە , لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ووتی : سیستمی كارەبا و بەرگری شارستانی و بەگشتی رێوشوێنەكانی سەلامەتی لە دوكان و بازاڕەكان بەتایبەت " دوكانەكانی نێو بازاڕی سلێمانی" لە ئاستێكی پێویستدا نیەو بڕیاری چارەسەركردنیان دراوە , قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بۆ رێگری كردن لە رووداوی نەخوازراو بەتایبەت رووداوی ئاگركەوتنەوە پێویستە خاوەنی دوكانەكان پابەند بن بە مەرجەكانی سەلامەتی و لیژنە پەیوەندیدارەكانیش بەدواداچون بۆ جێبەجێ كردنیان دەكەن , ئاوات محەمەد باسی لەوەشكرد : ئەوەی پەیوەست بێت بە حكومەتی خۆجێی سلێمانی لە بازاڕەكان هاوكاری خاوەنی دوكانەكان دەكرێن بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا گرفتەكانی سیستمی كارەبا و بەرگری شارستانی چارەسەربكەن , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ماوەی چەند رۆژێك مۆڵەت دەدرێتە خاوەنی ئەو شوێنانەو پێویستە پەلە بكەن لە چارەسەركردنی گرفتەكانیان بەتایبەت راكێشانی  وایەری كارەبا كە هیچ مەرجێكی سەلامەتی تێدا نیە ,  قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند: لیژنەی سەلامەتی سەر بەلیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەدواداچون بۆ هەموو گرفتەكان دەكات و خاوەنی دوكانەكان لە كەموكورتی و سەرپێچیەكانیان ئاگاداردەكاتەوە و پابەندیان دەكات بە جێبەجێكردنی مەرج و رێوشوێنەكانی سەلامەتی, ئاوات محەمەد راشگەیاند:  ئامانجیان لەم  كارە پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و كاسبكاران و رێگری كردنە لە رووداوی ئاگركەوتنەوە  و كارەساتی نەخوازراو . 
 سەرۆكی داواكاری گشتی سلێمانیش پاڵپشتی خۆی بۆ هەنگاوەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەربڕی و رایگەیاند بە یاسا سزای بۆ ئە كەسانە داناوە كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی سەلامەتی نابن , بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سلێمانیش رایگەیاند لە هەوڵی تەواودان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان  و داواشی لە دووكانداران و كاسبكاران كرد پابەندی مەرج و رێوشوێنەكانی سەلامەتی بن.

   راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

447 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/12/2018
زیاتر
»
سلێمانی- لیژنه‌یه‌ك بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكار دروست ده‌كرێت...
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاری كرا...
»
وێنە؛ یادی یۆبیلی زێڕینی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت...
»
سلێمانی- سنایپه‌ر گه‌یم سه‌نته‌ر داخرا...
»
بۆ رێگری لەكارەساتی سروشتی حكومەتی عێراق هاوكاری پارێزگاكانی هەرێم دەكات...
»
هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراوەكاندا رادەگیرێت...
»
سلێمانی ... لە هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكیدا رەچاوی بەرهەمی ناوخۆیی دەكرێت...
»
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌...
»
سلێمانی- مەرج‌و رێنماییەكان بەسەر كۆگاكانی سوتەمەنیدا جێبەجێ دەكرێن...
»
سلێمانی ... رێگری لە زیادەڕۆیی دەكرێت ...
Copyright ©2015. All rights reserved.