»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی- لیژنه‌یه‌ك بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكار دروست ده‌كرێت

به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی كرێكار له‌ شوێنی كاردا، لیژنه‌ی ژماره‌ 31 بۆ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیاد كرا‌و سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ ده‌كات كه‌ شوێی كاركردنی كرێكارانه‌.
دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان" ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: بڕیارمان داوه‌ به‌ دروستكردنی لیژنه‌ی (سه‌لامه‌تی كرێكار له‌ شوێنی كار)، ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ش له‌ نوێنه‌ری قائیمقامیه‌ت و به‌ڕێوبەرایەتی كار‌و دەستەبەری كۆمەڵایەتی و سەندیكاری كرێكاران و ئاسایشی ئابووری و تەندروستی سلێمانی پێكدێن. وتیشی: ئەو لیژنەیە رۆژانە كاری خۆی دەكات و لە هەموو ئەو كەم‌وكوڕییانە دەپرسێتەوە كە بەرامبەر كرێكار دەكرێت، سەرەتای كارەكانیان بە ئاگاداركردنەوەی شوێنی كارەكە دەستپێدەكات و دواتریش لەكاتی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییەكانەوە رووبەرووی دادگا دەكرێتەوە. ئاماژەی بەوەش كرد به‌پێی ئه‌و یاسا‌و رێنماییانه‌ی له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی كار‌و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌ لیژنه‌كه‌ كار ده‌كات. دواتریش چالاك محه‌مه‌د- سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان رایگه‌یاند: له‌م رێگه‌یه‌وه‌ ئه‌توانین سه‌لامه‌تی بۆ كرێكاران له‌ زۆرێك له‌ كارگه‌ و شوێنه‌كانی كاركردن ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین و خۆیشمان به‌ پارێزه‌ری مافی كرێكاران ده‌زانین، ته‌نانه‌ت ئه‌و كرێكارانه‌یش كه‌ ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكاران نین.



ش  غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
159 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/12/2018
زیاتر
»
نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاری كرا...
»
وێنە؛ یادی یۆبیلی زێڕینی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت...
»
سلێمانی- سنایپه‌ر گه‌یم سه‌نته‌ر داخرا...
»
بۆ رێگری لەكارەساتی سروشتی حكومەتی عێراق هاوكاری پارێزگاكانی هەرێم دەكات...
»
هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراوەكاندا رادەگیرێت...
»
سلێمانی ... لە هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكیدا رەچاوی بەرهەمی ناوخۆیی دەكرێت...
»
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌...
»
سلێمانی- مەرج‌و رێنماییەكان بەسەر كۆگاكانی سوتەمەنیدا جێبەجێ دەكرێن...
»
سلێمانی ... رێگری لە زیادەڕۆیی دەكرێت ...
»
لە قائیمقامییەتی سلێمانی چەند سیمینارێكی زانستی بەرێوە دەچێت.....
Copyright ©2015. All rights reserved.