»   لیژنه‌کان - چالاکی
سلێمانی.. لە مانگی یانزەدا كەمترین حاڵەتی سەرپێچی تۆماركراوە..
لیژنەی  چاودێری ئارایشتگاكان و سەنتەرەكانی جوانكاری ئاماری مانگانەی خۆی بڵاودەكاتەوە و لە ماوەی یەك مانگیشدا لیژنه‌كه‌ 130 شوینیان به‌سه‌ركردۆته‌وه‌ و تەنها 6 حاڵەتی سەرپێچییان تۆماركردووه‌.

لە ئامارەكەدا هاتووە، لیژنەی ئارایشتگانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە مانگی 11ی ئەمساڵدا ، 130 سەردانیان بۆ ئارایشتگا و سەنتەرەكانی جوانكاری لە سنوری شاری سلێمانی ئەنجامداوە ، لەكۆی ئەو شوێنانەی كە لیژنەكە سەردانیكردوون تەنها 6 شوێن پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەكانەوە.

بە پێی ئامارەكە جۆری سەرێچییەكانیش بریتیبوون لە هەبوونی برێك كەل و پەل و مه‌وادی جوانكاری  ناتەندروست و ماوەبەسەرچوو كە شیاوی بەكارهێنان نەبوون، بەوهۆیەشەوە پسوڵەی سەرپێچی بۆ 4 شوێن كراوە و 2 شوێنیش ئاگاداركراوەتەوە كە پابەندی  مەرج و رێنماییەكان بن.

بە پێی داتاو زانیارییەكان  ئەو كارو چالاكییانەی لیژنەكە لە مانگی 11 دا  ئەنجامیداوە بە شێوەیەكی بەرچاو بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، و لەم مانگەدا كەمترین حاڵەتی سەرپێچی و ئاگاداركردنەوە بە بەراورد بە 10 مانگی رابردوو تۆماركراوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی  ژمارەی سەردانەكان و چاودێریكردنی ئارایشتگاكان و پێدانی رێنمایی پێیان زیادی كردووە و لە بەرامبەریشدا  ژمارەی سەرپێچییەكان كەمی كردووە.

جوان عبداللطيف
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

72 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
02/12/2018
زیاتر
»
سلێمانی ... كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ‌ مانگی 10...
»
ئاماری لیژنەی ئارایشتگاكانی قائیمقامیەتی سلێمانی...
»
له‌سلێمانی بڕێك قارچك له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا ده‌گیرێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر جگه‌ری به‌ستو له‌ناوده‌برێت...
»
بڕێكی زۆر زاهی له‌ناوده‌برێت...
»
ئاماری لیژنەی ئارایشتگاكانی قائیمقامیەتی سلێمانی...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر خۆراك و موادی به‌سه‌رچوو له‌ناوبراوه‌...
»
سلێمانی ... كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ مانگی ئه‌یلولدا...
»
له‌ ئابدا زیاتر له‌ 27 تۆن خۆراك و موادی به‌سه‌رچوو له‌ناوبراون...
Copyright ©2015. All rights reserved.