»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی- سنایپه‌ر گه‌یم سه‌نته‌ر داخرا

به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجه‌ یاساییه‌كانه‌وه‌ سه‌نته‌رێكی یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌ ناوی (سنایپه‌ر گه‌یم سه‌نته‌ر) بۆ ماوه‌یه‌ك داخرا.
له‌ درێژه‌ی گه‌ڕان‌و چاودێرییه‌كانیدا لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه‌ و كۆمه‌ڵگه‌ وه‌رزشییه‌كانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، بڕیاریداوه‌ بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ ئه‌و گه‌یم سه‌نته‌ره‌ دابخرێت.
مه‌حمود عه‌بدولره‌حمان- سه‌رۆكی لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه‌ و ناوه‌نده‌ وه‌رزشییه‌كان رایگه‌یاند: هۆكاری داخستنی ئه‌و گه‌یم سه‌نته‌ره‌ به‌سه‌رچونی مۆڵه‌ته‌كه‌ی و نه‌بوونی كامێرای چاودێری و جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و رێنماییانه‌ بووه‌ كه‌ پێی دراوه‌.
وتیشی: ئه‌و گه‌یم سه‌نته‌ره‌ ئه‌كه‌وێته‌ گه‌ڕه‌كی چوارباخه‌وه‌ نزیك مزگه‌وتی عه‌بدوڵا عه‌لاف، داخستنه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ ده‌بێت و لافیته‌ی پیادا هه‌ڵده‌واسرێت.
داواشی له‌ هاوڵاتیان كرد له‌كاتی بینینی هه‌ر حاڵه‌تێكی نادروست و نایاسایی له‌ ناوه‌ند و كۆمه‌ڵگه‌ وه‌رزشییه‌كاندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ و به‌ زوترین كات رێكاری پێویستی بۆ ئه‌گیرێته‌ به‌ر.



ش  غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
1427 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
27/11/2018
زیاتر
»
بۆ رێگری لەكارەساتی سروشتی حكومەتی عێراق هاوكاری پارێزگاكانی هەرێم دەكات...
»
هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراوەكاندا رادەگیرێت...
»
سلێمانی ... لە هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكیدا رەچاوی بەرهەمی ناوخۆیی دەكرێت...
»
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌...
»
سلێمانی- مەرج‌و رێنماییەكان بەسەر كۆگاكانی سوتەمەنیدا جێبەجێ دەكرێن...
»
سلێمانی ... رێگری لە زیادەڕۆیی دەكرێت ...
»
لە قائیمقامییەتی سلێمانی چەند سیمینارێكی زانستی بەرێوە دەچێت.....
»
كارگەكانی سلێمانی پابەند دەكرێن بەپاراستنی ژینگە...
»
سێهەمین ڤیستیڤاڵی هەنگەوین لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت ...
»
سلێمانی ... بڕێك خه‌یاری خۆشكراو له‌ناوده‌برێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.