»   هه‌واڵه‌کان
بۆ رێگری لەكارەساتی سروشتی حكومەتی عێراق هاوكاری پارێزگاكانی هەرێم دەكات

حكومەتی عێراق رەزامەندی نیشانداوە هاوشێوەی پارێزگاكانی تری عێراق بودجەیەكی تایبەت بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابین بكات بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتانەی كە دەبنە هۆی دروستبونی لافاو كارەساتی سروشتی , لە پارێزگای سلێمانیش لایەنەپەیوەندیدارەكان سەرقاڵی دەرەخستەیەكن بۆ ئەوەی كۆی گرفتەكان دەستنیشانبكرێت و دواتر بەمەبەستی چارەسەركردنیان رەوانەی حكومەتی فیدڕاڵی عێراق بكرێت بۆ ئەوەی بودجەی پێویستیان بۆ دابین بكرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 26.11.2018 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی كارەساتە سروشتیەكان لە پارێزگای سلێمانی كۆبوەوە و بڕیارەكەی حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ رووبەڕووبنەوەی كارەساتی سروشتی لە سلێمانی تاوتوێكرد , 

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند:  بڕیارەكەی حكومەتی عێراق  بڕیارێكی گرنگەو رۆڵی گرنگی دەبێت لە چارەسەركردنی بەشێكی زۆر لەو كێشەو گرفتانەی كە هۆكارن بۆ دروستبونی كارەساتی سروشتی لە پارێزگای سلێمانی  , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەزووترین كاتدا دامەزراوە پەیوەندیدارەكان دەرخستە بۆ كۆی ئەو گرفت و كێشانە ئامادە دەكەن كە لە سلێمانی هەستیان پێدەكرێت و دواتر گرفتەكان رەوانەی حكومەتی فیدڕڵی دەكرێت بۆ دابینكردنی بودجەو دەربڕینی رەزامەندی لەسەر دابینكردنی ئەو كەرەستەو پێداویستیانەی كە پێویستن بۆ رێگری كردن لە لافاو كارەساتی سروشتی , 

لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی كارەساتە سروشتیەكان لە سلێمانی كراو قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی كارەكانی لیژنەكەوە لە سلێمانی رێگری لە سەدان رووداو حاڵەتی كارەساتی سروشتی كراوە و ژیانی چەندین خێزان لەمەترسی پارێزراوە , ئەوەشخرایەڕوو لیژنەكە هەموو توانایەكی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی لەكاتی لافاو كارەساتی سروشتی رۆڵی گرنگی خۆی ببینێت و لە زووترین كاتدا بەهانای ئەو كەسانەوە بچن كە پێویستیان بەپێشكەشكردنی هاوكاری هەیە . 


 راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

347 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/11/2018
زیاتر
»
هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەكراوەكاندا رادەگیرێت...
»
سلێمانی ... لە هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكیدا رەچاوی بەرهەمی ناوخۆیی دەكرێت...
»
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌...
»
سلێمانی- مەرج‌و رێنماییەكان بەسەر كۆگاكانی سوتەمەنیدا جێبەجێ دەكرێن...
»
سلێمانی ... رێگری لە زیادەڕۆیی دەكرێت ...
»
لە قائیمقامییەتی سلێمانی چەند سیمینارێكی زانستی بەرێوە دەچێت.....
»
كارگەكانی سلێمانی پابەند دەكرێن بەپاراستنی ژینگە...
»
سێهەمین ڤیستیڤاڵی هەنگەوین لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت ...
»
سلێمانی ... بڕێك خه‌یاری خۆشكراو له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... پێداچونەوە بە شێوازی دەرهێنانی مۆڵەتی پیشەیدا دەكرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.