»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... لە هاوردەكردنی بەرهەمی دەرەكیدا رەچاوی بەرهەمی ناوخۆیی دەكرێت

   لە پێناو پشتگیری كردنی بەرهەمی ناوخۆ لە سەوزە و میوە، لە عەلوەی سلێمانیدا رێگەنادرێت عمولە لە جوتیاران وەربگیرێت، هاوردەكردنی سنوردار دەكرێت.
ئەمرۆ 25-11-2018 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت لەگەڵ لیژنەی هاوسەنگی سەوزە و میوە، كە پێك هاتوون لە نوێنەرانی ئاسایشی ئابووری، بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵ و چاودێری بازرگانی لە پارێزگای سلێمانی كۆبوویەوە.
پاش كۆبونەوەكە رزگار حەمد خدر- جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: بە ئامانجی زیاتر پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆ ‌و دەستگیرۆیی جوتیاران، تەئكید لەسەر بڕیاری وەرنەگرتنی عمولەی بەرهەمی ناوخۆ لەسەر جوتیاران كرایەوە‌و عمولە تەنها لە كڕیار وەربیرَت. دواتر بڕیاردرا كار بۆ كردنەوەی عەلوە لە هەموو قەزا‌و ناحییەكان بكرێت، بۆئەوەی رێگەنەدرێت عەلوەی لاوەكی لە هیچ شوێنێك بكرێتەوە‌و بەدەر لە رێنماییەكان كرین‌و فرۆشتن بە بەرهەمی سەوزە‌و میوەوە بكرێت.
ئاماژەی بەوەش كرد بڕیار دراوە تەواوی لیژنە هاوبەشەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێری زیاتری بازاڕ‌و عەلوەكان بكەن بۆ رێگری لە فرۆشتنی ئەو سەوزە‌و میوانەی كە بە ئاوی قورس (ئاوەڕۆ) ئاو دەدرێن.
جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەش كرد كە بڕیاردراوە بەپێی بڕ‌و جۆری بەرهەمی ناوخۆ خشتەی باج له‌ سەر بەرهەمی هاوردە دیاریبكرێت.
هەر لە كۆبونەوەكەدا جەخت كرایەوە كە ڕێگری بكرێت لە زیادەڕۆی ناو عەلوەی سلێمانی و چارەسەری ئەو جەنجاڵی و قەرەباڵغیەی ناو عەلوەی سلێمانی بكرێت.



ش  غ
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی


616 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/11/2018
زیاتر
»
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌...
»
سلێمانی- مەرج‌و رێنماییەكان بەسەر كۆگاكانی سوتەمەنیدا جێبەجێ دەكرێن...
»
سلێمانی ... رێگری لە زیادەڕۆیی دەكرێت ...
»
لە قائیمقامییەتی سلێمانی چەند سیمینارێكی زانستی بەرێوە دەچێت.....
»
كارگەكانی سلێمانی پابەند دەكرێن بەپاراستنی ژینگە...
»
سێهەمین ڤیستیڤاڵی هەنگەوین لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت ...
»
سلێمانی ... بڕێك خه‌یاری خۆشكراو له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... پێداچونەوە بە شێوازی دەرهێنانی مۆڵەتی پیشەیدا دەكرێت...
»
سلێمانی- ئەدیس بی هاوس داخرا...
»
له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی برێكی زۆر پسكیت له‌ناوبرا...
Copyright ©2015. All rights reserved.