»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... رێگری لە زیادەڕۆیی دەكرێت


كۆمپانیاكانی كۆنكرێتی ئامادەكراو پابەند دەكرێن بە مامەڵە نەكردن لەگەڵ خاوەنی ئەو بیناو  باخانانەدا كە  بەشێوەی زیادەڕۆیی دروست دەكرێن, 
ئەمڕۆ چوار شەممە 14-11-2018, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بەئامادەبونی بەرپرسانی "شارەوانی و پۆلیسی و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان" لەگەڵ خاوەنی كۆمپانیاكانی تایبەت بە كۆنكرێتی ئامادەكراودا كۆبووەوە و یاساكارپێكراوەكان و چۆنیەتی رێگری كردن لە دروستكردنی بیناو باڵەخانە بەشێوەی زیادەڕۆیی تاوتوێكرا , 
قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: رێگری تەواو دەكەن لە دروستكردنی بیناو باخ و باڵەخانە لەسەر موڵكی دەوڵەت و پێویستە هەموو لایەنەپەیوەندیدارەكان هەماهەنگ بن بۆ جێبەجێكردنی كۆی ئەو یاسایانەی كە رێگری دەكات لە هەمووجۆرەكانی زیادەڕۆیی ,  
ئاوات محەمەد داوای لە خاوەنی كۆمپانیاكانی كۆنكرێتی ئامادەكراو كرد مامەڵە لەگەڵ خاوەنی ئەو بیناو باڵەخانانەدا نەكەن كەدەیانەوێت بەشێوەی زیادەڕۆیی و لەسەر موڵكی شارەوانی دروستی بكەن , راشگەیاند هەر كۆمپانیایەك كۆنكرێت بۆ موڵكی زیادەڕۆیی بگوازێتەوە رووبەڕووی سزایی یاسایی دەبێتەوە, خاوەنی كۆمپانیاكانی كۆنكرێتی ئامادەكراویش پابەندبونی خۆیان دەربڕی و رایانگەیاند مامەڵە لەگەڵ هیچ بیناو باخ و باڵەخانەیەك ناكەن كە بەشێوەی زیادەڕۆیی دروست بكرێت.

 راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی


617 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
14/11/2018
زیاتر
»
لە قائیمقامییەتی سلێمانی چەند سیمینارێكی زانستی بەرێوە دەچێت.....
»
كارگەكانی سلێمانی پابەند دەكرێن بەپاراستنی ژینگە...
»
سێهەمین ڤیستیڤاڵی هەنگەوین لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت ...
»
سلێمانی ... بڕێك خه‌یاری خۆشكراو له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... پێداچونەوە بە شێوازی دەرهێنانی مۆڵەتی پیشەیدا دەكرێت...
»
سلێمانی- ئەدیس بی هاوس داخرا...
»
له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی برێكی زۆر پسكیت له‌ناوبرا...
»
سلێمانی ... ئامادەكانی بۆ رێگری كردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت...
»
سلێمانی .... بەرهەمە هاوردەكراوەكان كەم دەكاتەوە...
»
سلێمانی ... پشتگیری بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.