»   هه‌واڵه‌کان
لە قائیمقامییەتی سلێمانی چەند سیمینارێكی زانستی بەرێوە دەچێت..


بەمەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی زانیاری سەرجەم ئەندامانی لیژنە هاوبەشەكان، قائیمقامییەتی سلێمانی زنجیرەیەك سیمیناری زانستی ساز دەكات، و ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت.

كۆلێجی پزیشكی ڤیتێرنەری زانكۆی سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت دوو سیمیناری زانستییان لەژێر ناونیشانی چۆنییەتی  پشكنینی گۆشتی سور و ماسی و گۆشتی مریشك پێشكەش  كرد، لە سمینارەكەدا بەشێوازێكی زانستیانە باس لە رێگە جیاوازەكانی جیاكردنەوەی گۆشتی كۆن و فرێش و بەستوو كرا، لە لایەن رێكخەرانی سیمینارەكەوە ئەوە رونكرایەوە كە چ جۆرە گۆشتێك بەسودە و كامەش بەهای خۆراكی لەدەست داوە و گونجاو نییه‌ بۆ خواردن ، لە هەردوو سیمینارەكەدا  بە وردی باس لەو هەڵەباوەنەكرد كەلەلایەن  خاوەن كار و كێلگە پەلەوەرییەكان لە بەرهەمەكانیان ئەنجامی ئەدەن.

گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە بارەی گرنگی ئەم جۆرە سیمینارانە رایگەیاند: ئەنجامدانی ئەو جۆرە سمینارە زانستیانە گرنیەكی زۆری هەیە بۆ تەواوی ئەندامانی لیژنەكانمان تاوەكو زانیاری تەواو و راست و دروستیان هەبێت لەبارەی گۆشت و جۆرەكانی، و لە كاتی گەران و پشكنینەكاندا بۆ بازارو شوێنە گشتییەكان بە شێوەیەكی باشتر ئەركەكانیان ئەنجام بدەن و لە ئەنجامیشدا تەنها ئەو بەرهەمانە بگاتە دەستی هاوڵاتیان كە تەندروستبن و هیچ بەهایەكی خۆراكیان لەدەست نەدابێت، ئەوەشی خستە روو كە سیمینارەكە ماوەی 4 رۆژ بەردەوام دەبێت، و تەواوی ئەندامانی لیژنە هاوبەشەكان بەشدارئەبن.

جوان عبداللطیف
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

442 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
12/11/2018
زیاتر
»
كارگەكانی سلێمانی پابەند دەكرێن بەپاراستنی ژینگە...
»
سێهەمین ڤیستیڤاڵی هەنگەوین لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت ...
»
سلێمانی ... بڕێك خه‌یاری خۆشكراو له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... پێداچونەوە بە شێوازی دەرهێنانی مۆڵەتی پیشەیدا دەكرێت...
»
سلێمانی- ئەدیس بی هاوس داخرا...
»
له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی برێكی زۆر پسكیت له‌ناوبرا...
»
سلێمانی ... ئامادەكانی بۆ رێگری كردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت...
»
سلێمانی .... بەرهەمە هاوردەكراوەكان كەم دەكاتەوە...
»
سلێمانی ... پشتگیری بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت...
»
لەبارەی ئاوی خواردنەوەی ناو دەبەوە هۆشداری دەدرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.