»   هه‌واڵه‌کان
كارگەكانی سلێمانی پابەند دەكرێن بەپاراستنی ژینگە


كارگەكانی سنوری شاری سلێمانی پابەند دەكرێن بە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییە ژینگەییەكان و قائیمقامیەتی سلێمانیش دەڵێت: مەبەست لەم هەنگاوە پاراستنی ژینگەی ناوچەكە و تەندروستی هاوڵاتیانە, 
ئەمڕۆ پێنج شەممە 8.11.2018 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی لەگەڵ خاوەن و نوێنەری كارگە گەورەكانی پیشەسازی لە سنوری سلێمانی كۆبووەوە و مەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە كاركردنی ئەو كارگانە تاوتوێ كرا , 
لەبارەی شێوازی كاركردنی كارگەكان و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ژینگە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ووتی: پێویستە هەموو كارگەكان پابەند بن بە مەرج و رێنماییە  ژینگەییەكان و نەبنە هۆكاری بۆ پیسبوونی ژینگەی ناوچەكە , ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئامانجیان لەم هەنگاوە پاراستنی ژینگە و تەندروستی هاوڵاتیانە, داواشی لە خاوەنی كارگەكانی پیشەسازی كرد لە زووترین كاتدا ئەو گرفتانەی كە لەكارگەكانیاندا هەیە چارەسەری بكەن, چونكە لیژنە تایبەتمەندەكان بەدواداچون بۆ جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكان دەكەن و هەر خاوەنكارگەیەك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە .


راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی


588 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
08/11/2018
زیاتر
»
سێهەمین ڤیستیڤاڵی هەنگەوین لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت ...
»
سلێمانی ... بڕێك خه‌یاری خۆشكراو له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... پێداچونەوە بە شێوازی دەرهێنانی مۆڵەتی پیشەیدا دەكرێت...
»
سلێمانی- ئەدیس بی هاوس داخرا...
»
له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی برێكی زۆر پسكیت له‌ناوبرا...
»
سلێمانی ... ئامادەكانی بۆ رێگری كردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت...
»
سلێمانی .... بەرهەمە هاوردەكراوەكان كەم دەكاتەوە...
»
سلێمانی ... پشتگیری بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت...
»
لەبارەی ئاوی خواردنەوەی ناو دەبەوە هۆشداری دەدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ و ڕێوشوێنی نوێ ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ چاودێری كردنی كه‌رتی ته‌ندروستی...
Copyright ©2015. All rights reserved.