»   کۆبونه‌وه‌کان
نرخی ئەمپێری كاره‌بای مۆلیدە ئەهلییه‌كان بۆ مانگی تشرینی یەكەم دیاری كرا..


ووتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی ئاشكرای دەكات، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی تشرینی یەكەم (44) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاریكرا.

سیروان محەمەد، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند" نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە 44 دینار بۆ مانگی 10  دیاریكرا، و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان 110 بۆ 130  كاتژمێر كاریان كردووە،و نرخی ئەمپێرێك لە نێوان 5000 بۆ 6000 هەزار دینار دەبێت، بەوەش نرخی ئەمپێڕێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازی ده‌بێت.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی یانزە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ووتی " بەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە  لە كاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1:00 شەو، و بەیانیانیش كاتژمێر 7:00 _8:30 بەیانی  دەبێت، هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی نەبوو لەو كاتانەدا مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، بەڵام  رۆژانی هەینی بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە  پێش نیوەروان كاتژمێر 11:30 كار بە مۆلیدەكان دەكەن.

ووتیشی: لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 15 خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت ، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (228.250) دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان 11 كەیڤی بوو ئەوا 5 دینار و وێستگەكەی 33 كەیڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد دەكرێت.


جوان عبداللطیف

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

758 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
04/11/2018
زیاتر
»
سلێمانی.. كار بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن و ئیشپێكردنی منداڵان دەكرێت.....
»
بڕی هاوردەكردنی بەربوومی پەلەوەری و ئاژەڵی بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریكرا.....
»
سلێمانی.. كار بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن دەكرێت.....
»
رێكخراوی فورات سەردانی قائیمقامییەت دەكەن.. ...
»
بڕی هاوردەكردنی گۆشت و ماسی و بەرهەمە پەلەوەرییەكان بۆ مانگی ئایار دیاریكرا.....
»
لە سلێمانی پڕۆژەیەك بۆ پاراستنی و سەوزكردنی چیای گۆیژە راگەیەندرا...
»
چیای گۆیژە دەپارێزرێت...
»
سلێمانی: هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی كۆلێرا تومار نەكراوە...
»
خشتەی کارکردنی مۆلیدە بۆ مانکی ئایار دیاریدەکرێت...
»
کار بۆ بنەبرکردنی دیاردەی سواڵکردن دەکرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.