»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... پێداچونەوە بە شێوازی دەرهێنانی مۆڵەتی پیشەیدا دەكرێت


لە سلێمانی دەرهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی " پیشەیی وبازرگانی" پێداچونەوەی تێدا دەكرێت و كارئاسانی پێویست بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە دەیانوێت مۆڵەت بەدەستبهێنن یاخود نوێ بكەنەوە ,
رۆژی چوارشەممە 31.10.2018 ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان و سەندیكاكانی پیشەوەراندا كۆبووەوە و هەنگاوەكانی داهاتووی ئیدارەی سلێمانی بۆ پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی پیشەیی تاوتوێكرا ,
پاش هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ شێوازی نوێی پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەت لە سلێمانی , ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی كە پێویستە گۆڕانكاری ریشەیی لە پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەتی پیشەییدا بكرێت و بارودۆخی پیشەوارەن لە بەرچاو بگیرێت , هەروەها لەكاتی پێدان و نوێكردنەوەی مۆڵەتدا هەموو كارئاسانیەكی پێویست پێشكەش بە كاسبكاران و پیشەوەران و خاوەنكارەكان بكرێت ,
دەربارەی جێبەجێكردنی ئەو پێشنیارانەی كە لە كۆبوونەوەكەدا بۆ پێدانی مۆڵەت كران ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ووتی : لە زووترین كاتدا لەرێگەی پارێزگاری سلێمانیەوە هەنگاو بۆ جێبەجێكردنیان دەنرێت و پاش بڕیاردان ژمارەی ئەو فەرمانگانە كەمدەكرێنەوە كە پێشتر كاسبكاران و پیشەوەران بۆ بەدەستهێنان و نوێكردنەوەی مۆڵەت سەردانیان دەكردن , هەروەها كۆی پرۆسەكەش لە چەند فەرمانگەیەكی كەمدا كۆدەكرێتەوە و پێویست ناكات پیشەوەر سەردانی زۆرینەی فەرمانگەكان بكات , قائیمقامی سلێمانی ووتی بەم هەنگاوە  جگەلەوەی پیشەوەران و كاسبكاران دەتوانن لە ماوەیەكی كەمدا مۆڵەت بەدەستبهێنن یاخود نوێی بكەنەوە لەپاڵ ئەوەشدا كارئاسانی  و هاوكارییەكی باشی   پیشەوەران دەكات بۆ بایەخدانی زیاتر بە كارەكانیان و بوژانەوە و پێشخستنی پیشەجیاوازەكان لە سلێمانی .

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
1029 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/10/2018
زیاتر
»
سلێمانی- ئەدیس بی هاوس داخرا...
»
له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی برێكی زۆر پسكیت له‌ناوبرا...
»
سلێمانی ... ئامادەكانی بۆ رێگری كردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت...
»
سلێمانی .... بەرهەمە هاوردەكراوەكان كەم دەكاتەوە...
»
سلێمانی ... پشتگیری بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت...
»
لەبارەی ئاوی خواردنەوەی ناو دەبەوە هۆشداری دەدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ و ڕێوشوێنی نوێ ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ چاودێری كردنی كه‌رتی ته‌ندروستی...
»
به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی هاتوچۆی سلێمانی ده‌سبه‌كاربوو...
»
بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی عموله‌ جوتیارانی سنوری سلێمانی دڵخۆش كردووه‌...
»
سلێمانی- چاودێریی زیاتری هۆڵەكانی لەشجوانی دەكرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.