»   چالاکی رۆژانه
ئاگاداریه‌كی گرنگ بۆ شاری سلێمانی


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری سلێمانی له‌ هه‌بونی جۆره‌ هه‌نگوینێك ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نازانرێت له‌ چی دروستكراوه‌ و زیانی بۆ سه‌رته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.


ده‌روێش فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كانی ناوبازاڕ جۆره‌ هه‌نگوینێك ده‌فرۆشرێت كه‌ به‌شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌ كراوه‌ و نازانرێت له‌ چی دروستكراوه‌.


وتی؛ ئه‌و پێكهاته‌ی هه‌نگوینی ساخی لێ دروست بوه‌، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆماوه‌یه‌كی زۆر عه‌مبار بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكاریه‌كی به‌سه‌ردا بێت یان تێكبچێت، وە یان له‌كاتی خواردنیدا مەترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست بكات.


وتیشی؛ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و هه‌نگوینه‌ی كە ساغ نەبێت و شه‌كرێكی زۆر له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌بێت‌ توانای تێكچونی كه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی شه‌كر ماده‌یه‌كی پاراستنه‌.

رونیكرده‌وه‌؛ ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ و ده‌ستگێره‌كان ده‌یفرۆشن، كه‌ڕو ده‌كات و پاش هه‌فته‌یه‌ك كه‌ڕوه‌كه‌ ده‌بێته‌ كرم و زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كات، ‌نازانرێت له‌ چ جۆره‌ ماده‌یه‌ك دروستكراوه‌ و له‌كاتی خواردنیدا پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.

ده‌روێش فه‌ره‌ج، داوا له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌كاتی كڕین و بازاڕكردنه‌كانتان دڵنیا بنه‌وه‌ له‌سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراكه‌ماددانه‌ی ده‌یكرن و به‌كاریده‌هێنن  هه‌روه‌ها له ‌هه‌بونی ئه‌و جۆره‌ هه‌نگوینه‌ له‌ڕێی ژماره‌ی ( 07708677777) یاخود په‌یجی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


















2100 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
31/10/2018
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هەنگوین لەناوده‌برێت...
»
لیژنه‌ی ژینگه‌ی قائیمقامیه‌ت ئاماری سێ مانگ بڵاو ده‌كاته‌وه‌...
»
سلێمانی ... لیژنەی ریسۆرانت 3 شوێنی داخستوە...
»
سلێمانی .. ئه‌م نانه‌واخانه‌ داخرا...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر ده‌رمانی وزه‌ به‌خش و جوانكاری له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر نۆكی ره‌نو له‌ناوده‌برێت...
»
له‌ سلێمانی‌ نۆرینگه‌ی پزیشكی زۆزان داخرا...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان؛ خۆتان له‌م جۆره‌ گۆشته‌ به‌دووربگرن...
»
وێنه‌ ... لیژنه‌كان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن...
»
گۆشتی مۆرنه‌كراو جێگه‌ی مه‌ترسیه‌...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.