»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی- ئەدیس بی هاوس داخرا

بە هۆی پابەند نەبوون بە مەرجە تەندروستییەكان و نەبوونی مۆڵەت، خواردەمەنی (ئەدیس بی هاوس) لە گەڕەكی بەختیاری سلێمانی داخرا و دەبێت خاوەنەكەی لە ماوەی هەفتەیەكدا سەردانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بكات.

گۆران قادر- سەرۆكی لینە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە لایەن بەڕێوبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانییەوە ئاگادار كرایەنەوە كە لەمیانی سەردانیان بۆ ئەو خواردەمەنییە، دەركەوتووە مۆڵەتی تەندروستی نییە و بڕێك گۆشتی بۆگەن و خراپبووش لە ناو بەڕادەكەیدا بووە و پەیڕەوەی مەرجەكانی تەندروستی نەكردووە و كرێكارەكانیشی مۆڵەتی كاركردنیان نەبووە، بەو هۆكارانە لیژنەی یەكی سەر بە لیژنە هاوبەشەكان هەستا بە داخستنی ئەو خوردەمەنییە كە لە گەڕەكی بەختیارییە نزیك تەلاری هونەر.
وتیشی: داخستنەكە بۆ ماوەی (7) رۆژە و دەبێت خاوەنەكەی لەو ماوەیەدا تەواوی مەرجە تەندروستییەكان جێبەجێ‌ بكات، بە پێچەوانەوە رێگەی پێنادرێت كار بكات و روبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان داواشی لە هاوڵاتیان كرد لەپێناو پاراستنی تەندروستیان لەكاتی بینینی هەر سەرپێچییەكی تەندروستی لە هەر دوكان و ماركێت و چواردنگەیەك دەستبەجێ‌ لیژنەكانی قائیمقامیەتی لێ‌ ئاگادار بكەنەوە بۆ ەوەی رێكاری پێویست بگرینە بەر.


ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
4429 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
30/10/2018
زیاتر
»
له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی برێكی زۆر پسكیت له‌ناوبرا...
»
سلێمانی ... ئامادەكانی بۆ رێگری كردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت...
»
سلێمانی .... بەرهەمە هاوردەكراوەكان كەم دەكاتەوە...
»
سلێمانی ... پشتگیری بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت...
»
لەبارەی ئاوی خواردنەوەی ناو دەبەوە هۆشداری دەدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ و ڕێوشوێنی نوێ ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ چاودێری كردنی كه‌رتی ته‌ندروستی...
»
به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی هاتوچۆی سلێمانی ده‌سبه‌كاربوو...
»
بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی عموله‌ جوتیارانی سنوری سلێمانی دڵخۆش كردووه‌...
»
سلێمانی- چاودێریی زیاتری هۆڵەكانی لەشجوانی دەكرێت...
»
میكانیزمەكانی رێگری لە زیادەڕەوی دیاری كران...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.