»   هه‌واڵه‌کان
له‌سه‌ر داوای خاوه‌نه‌كه‌ی برێكی زۆر پسكیت له‌ناوبرا

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ بڕی زیاتر له‌ (16)تۆن پسكیتی كرێمداری (kyc mar) له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناو برا.
به‌روار محه‌مه‌د- سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكان رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن خاوه‌نی كۆمپانیای (ژینا) ئاگادار كراینه‌وه‌ كه‌ له‌ كۆگاكانیدا له‌ ناوچه‌ی هوانه‌ بڕێكی زۆر پسكیتی كرێمداری ماوه‌به‌سه‌رچوویان هه‌یه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت ته‌له‌ف بكرێت. وتیشی: پسكیته‌كه‌ زیاتر له‌ (4)هه‌زار كارتۆن بووه‌ و بڕه‌كه‌ی (16) تۆن بووه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی چاودێری و له‌ناوبردن له‌ شوێنی تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناو براون.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانی به‌رداوامی لیژنه‌كه‌، هه‌ندێك له‌ خاوه‌نی كۆمپانیا و كۆگاكان له‌ كاتی هه‌بوونی مواد و خواردنی به‌سه‌رچوودا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ و دواتر له‌ لایه‌ن لینه‌ی له‌ناوبردن له‌ناو ده‌برێن.


ش . غ
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
584 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
29/10/2018
زیاتر
»
سلێمانی ... ئامادەكانی بۆ رێگری كردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت...
»
سلێمانی .... بەرهەمە هاوردەكراوەكان كەم دەكاتەوە...
»
سلێمانی ... پشتگیری بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت...
»
لەبارەی ئاوی خواردنەوەی ناو دەبەوە هۆشداری دەدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ و ڕێوشوێنی نوێ ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ چاودێری كردنی كه‌رتی ته‌ندروستی...
»
به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی هاتوچۆی سلێمانی ده‌سبه‌كاربوو...
»
بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی عموله‌ جوتیارانی سنوری سلێمانی دڵخۆش كردووه‌...
»
سلێمانی- چاودێریی زیاتری هۆڵەكانی لەشجوانی دەكرێت...
»
میكانیزمەكانی رێگری لە زیادەڕەوی دیاری كران...
»
سلێمانی ... ده‌رمانخانه‌یه‌ك و دو نۆرینگه‌ داده‌خرێت...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.