»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی ... ئامادەكانی بۆ رێگری كردن لە كارەساتی سروشتی دەكرێت

لە شاری سلێمانی ئامادەكاری پێشوەخت دەكرێت بۆ رێگری كردن لە لافاو هەر حاڵەت و كارەساتێكی سروشتی , قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت پلانێكی تۆكمەیان داناوە بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە ئەگەری روودانی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو , 

ئەمڕۆ یەك شەممە 28.10.2018, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی فریاگوزاری خێرا كۆبووەوە كە پێكهاتووە لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی و ئەو رێوشوێن و ئامادەكارییانە تاوتێكران كە گرنگن بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان لە  ئەگەری هەر روووداوێكی سروشتی , لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا  قائیمامی سلێمانی رایگەیاند پلانێكی تۆكمەیان داڕەشتووە  بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەو رووداو حاڵەتانەی كە لە كاتی لافاو بارانی بەهێزدا ئەگەری روودانی دەكرێت, ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد لەیەكەم شەپۆلی باران باریندا لە سلێمانی "84,6" ملم باران باریووە و 41 حاڵەتی ئاوچوونە ماڵان هەبووە بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گەورەی بەدواوە نەبووە ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ بوونی ژێرخانێكی تۆكمەی ئاوەڕۆ لە سلێمانی و رۆَڵی تیمەكانی فریاگوزاری بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتیان,  

ئاوات محەمەد راشگەیاند وەك ئامادەكارییەكی پێشوەخت بۆ رێگری كردن لە دروستبونی لافاو شارەوانی سلێمانی هەڵمەتێكی فراوانی رێكخستووە بۆ پاككردنەوەی مەنۆڵ و ئاوەڕۆكانی شاری  سلێمانی كە ئەمەش رۆڵی گەورەی دەبێت لە كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی شەپۆلی باران بارین , روونیشی كردەوە هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی رۆڵی گرنگی خۆیان دەبینن و تیمەكانی شارەوانی راسپێردراون بۆ ئەوەی سەردانی ئەو شوێنانە بكەن كە ئەگەری روودانی كارەساتی سروشتی لێدەكرێت . 



راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی


572 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
28/10/2018
زیاتر
»
سلێمانی .... بەرهەمە هاوردەكراوەكان كەم دەكاتەوە...
»
سلێمانی ... پشتگیری بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت...
»
لەبارەی ئاوی خواردنەوەی ناو دەبەوە هۆشداری دەدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ و ڕێوشوێنی نوێ ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ چاودێری كردنی كه‌رتی ته‌ندروستی...
»
به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی هاتوچۆی سلێمانی ده‌سبه‌كاربوو...
»
بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی عموله‌ جوتیارانی سنوری سلێمانی دڵخۆش كردووه‌...
»
سلێمانی- چاودێریی زیاتری هۆڵەكانی لەشجوانی دەكرێت...
»
میكانیزمەكانی رێگری لە زیادەڕەوی دیاری كران...
»
سلێمانی ... ده‌رمانخانه‌یه‌ك و دو نۆرینگه‌ داده‌خرێت...
»
نرخی كارەبای مۆلیدەی ئەهلی دیاریكرا...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.