»   هه‌واڵه‌کان
سلێمانی .... بەرهەمە هاوردەكراوەكان كەم دەكاتەوە


بەهۆی زیادبوونی بەروبومی ناوخۆیی لە پەلەوەر و ئاژەڵ، رێژەی هاوردەكرنیان كەمدەكرێتەوە و جێگری بەرێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایدەگەیەنێت وەبەرهێنان لە پرۆژە پەلەوەریەكاندا رووی لە زیادبوون كردووە. 


ئەمڕۆ لە دیوانی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویەوە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.


لە دوای كۆبونەوەكەش رزگار حمد خدر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: بەهۆی زۆربوونی پرۆژە پەلەوەریەكاندا و بەرز بوونەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆ هەروەها بۆ پشتگیری خاوەن پرۆژەكان، هاوردەكردنی بەرووبومە پەلەوەریەكان كەمكراوەتەوە.

 رزگار محمد ووتیشی: بەشێك لە وەبەرهێنەرەكانی شاری سلێمانی، روویان لە كەرتی كشتوكاڵدا كردووە و پرۆژەی كشتوكاڵیان دامەزراندووە، بەهۆیەوە ئاستی بەرهەمی ناوخۆ لە بەروبوومی پەلەوەر ( مریشك، ماسی و ئاژەڵ) لە بەرزبوونەوەدایە، و بەزیادبوونی بەرهەمە ناوخۆییەكان بەرووبوومە هاوردەكراوەكان بەراوورد بە مانگی رابردوو كەمتر دەكاتەوە.


جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەكردكە، لە بڕی بەروبومە هاوردەكراوەكان رەچاوی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ و كەمبوونەوەی بەكارهێنان لەوەرزەكاندا كراوە، بۆیە بڕیاردرا 800 تۆن ماسی، 500 تۆن مریشك و 600 تۆن گۆشتی سور و 510 تۆن هێلكە، رێگە بە هاوردەكردنی بۆ مانگی تشرینی دووەم دەدرێت.






رزگار قه‌سیم  
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی



536 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
26/10/2018
زیاتر
»
سلێمانی ... پشتگیری بەرهەمی ناوخۆ دەكرێت...
»
لەبارەی ئاوی خواردنەوەی ناو دەبەوە هۆشداری دەدرێت...
»
قائیمقامی سلێمانی؛ و ڕێوشوێنی نوێ ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ چاودێری كردنی كه‌رتی ته‌ندروستی...
»
به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی هاتوچۆی سلێمانی ده‌سبه‌كاربوو...
»
بڕیاری وه‌رنه‌گرتنی عموله‌ جوتیارانی سنوری سلێمانی دڵخۆش كردووه‌...
»
سلێمانی- چاودێریی زیاتری هۆڵەكانی لەشجوانی دەكرێت...
»
میكانیزمەكانی رێگری لە زیادەڕەوی دیاری كران...
»
سلێمانی ... ده‌رمانخانه‌یه‌ك و دو نۆرینگه‌ داده‌خرێت...
»
نرخی كارەبای مۆلیدەی ئەهلی دیاریكرا...
»
سلێمانی .. سبه‌ینێ كچان گوڵتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن...
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
Copyright ©2015. All rights reserved.