»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
كاره‌بای سلێمانی ئاگادارییه‌كی به‌ په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كی به‌ په‌له‌دا رایگه‌یاند، هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی حاڵه‌كانی سه‌رپێچی له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی ده‌ستپێكردووه‌ و سزای تووندی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام دابێت.

سیروان موحه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند؛ ئاگاداری گشت هاوبه‌شانی‌ كاره‌بای‌ بازرگانی‌، پیشه‌سازیی، كشتوكاڵی‌ و ماڵان ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ لیژنه‌كانی سه‌رپێچی و به‌دواداچوون له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كاره‌بای‌، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان و ورد له‌ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان ئه‌نجامده‌دات، به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی‌ حاڵه‌ته‌كانی‌ ده‌ستكاریكردنی‌ پێوه‌ره‌كانی‌ كاره‌با و هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی‌ نایاسایی بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی‌ كاره‌بای‌ و سزادانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كاره‌یان كردوه‌.

وتی؛ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ده‌ستكاری پێوه‌ری كاره‌با یان سه‌رپێچییه‌كیان كردووه‌، له‌ ئه‌مڕۆ وه‌ تا 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، به‌ په‌له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداربكه‌نه‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر لیژنه‌كان ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ بگرێت، جگه‌ له‌سزا دارایی، تقدیر صرفیاتی ساڵانی رابردوویان بۆ ده‌كرێت و رێكاری‌ توندی‌ یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

وتیشی؛ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك ئاگادارمان بكاته‌وه‌ له‌بوونی‌ سه‌رپێچی و زیاده‌ڕه‌وی‌ بۆ سه‌ر تۆڕه‌كانی‌ كاره‌با، به‌پێی یاسا پاداشت ده‌كرێت و ناویشی پارێزراو ده‌بێت.




س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی


508 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
25/10/2018
زیاتر
»
هاتووچۆی سلێمانی پرۆژەی هۆشیاری جێبەجێ ده‌كات...
»
ئاگاداری‌ ئه‌م ئاڵتونه‌ بن...
»
ئاماری هاتنی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌‌...
»
سێمانی ... لەرۆژانی جەژندا حەفتا ریستۆرانت كراوە دەبێت...
»
سەیدسادق- داخستنی دوو کافتریا و لەناوبردنی (٥۰) کیلۆ گۆشت...
»
به‌م جۆره‌ كاره‌بای سپلیتی ماڵه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌...
»
كاره‌بای سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات...
»
بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردوو...
»
هاتووچۆی سلێمانی ... داخستنی ڕێگەیەكی ڕاگەیاند...
»
كارەبای سلێمانی بۆدواین جار ئاگاداری خاوەن مۆلیدەكان دەكاتەوە...
Copyright ©2015. All rights reserved.