»   چالاکی فه‌رمانگه‌کان
هاتووچۆی سلێمانی پرۆژەی هۆشیاری جێبەجێ ده‌كات


بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ھەڵمەتێکی ھۆشیاری ھاتووچۆی یەک مانگەی بە دروشمی "ئامانجمان سزادانتان نیە پەرۆشی سەلامەتیتانە" بە ئامانجی کەمکردنەوەی سەرپێچی و ڕوداوەکانی ھاتوچۆ ڕاگەیاند.

كاروان محه‌مه‌د وته‌بێژی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند، هۆكاری‌ زۆربوونی‌ ڕووداوەکانی هاتووچۆ و گیان لەدەستدانی هاوڵاتیان بە پلەی یەکەم (سەرنشین) وایكردوه‌ بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك هه‌ڵمه‌تێكی‌ هۆشیاریی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نن.

وتی؛ بەپێی‌ دوایین ئامار و داتاكانی‌ هاتوچۆ قوربانیانی‌ ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ زۆرینه‌یان سه‌رنشینن و ته‌نها لەساڵی(2017) دا (218) هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش (128) یان سه‌رنشینبوون.

وتیشی، به‌كارنه‌هێنانی‌ پشتێنی‌ سه‌لامه‌تی‌ و به‌كارهێنانی‌ مۆبایل،  هۆکاری سەرەکی ڕووداوه‌كانی‌  هاتوچۆوبوون کە قوربانیان لێكه‌وتۆته‌وه‌، بۆیه‌ لە ماوەی ئەو یەک مانگەدا چه‌ندین تیم له‌ئه‌ركدا ده‌بن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان و شۆفێران و لێپرسینه‌وه‌ چالاكتر ده‌كەن.

وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ئاشكراشیكرد، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی‌ ده‌ستیان پێكردوه‌، به‌هه‌ماهه‌نگی‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر‌ایه‌تی ئه‌وقافی‌ سلێمانی‌ و هه‌وڵده‌درێت ورده‌كارییه‌كه‌ی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ وتاری‌ ڕۆژانی‌ هه‌ینی‌ مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ بگه‌یه‌نرێته‌ هاوڵاتیان.

هه‌روه‌ك وتیشی؛ دوای‌ ته‌واوبونی‌ ماوه‌ی‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌، هاتوچۆی سلێمانی چاودێریكردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌رپێچیه‌كان زیاتر ده‌كات و له‌كاتی‌ هه‌ر كه‌مته‌رخه‌میه‌كی‌ كارمه‌ندانی‌ هاتوچۆ خۆیان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.


وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی باسی لەوەشکرد، پابه‌ندنه‌بونی‌ بارهه‌ڵگره‌كان به‌ یاسا و ڕێنماییه‌كان، پێشێلكردنی‌ مافی‌ پیاده‌، هه‌ڵگرتنی‌ تابلۆی‌ ساخته‌، په‌یڕه‌ونه‌كردنی‌ خێرایی ڕێگه‌پێدراو، نه‌بونی‌ مه‌رجه‌كانی‌ توندوتۆڵی‌ و پیسكردنی‌ ژینگه‌، لێدانی‌ گڵۆپی‌ سور له‌ترافیك لایته‌كاندا، به‌كارنه‌هێنانی‌ كڵاوی‌ ماتۆڕسكیل، ڕاگرتنی‌ ئۆتۆمبێل له‌شوێنی‌ قه‌ده‌غه‌، به‌شێوه‌ی‌ به‌رچاو بونی‌ هه‌یه دەبێت لە ڕیگەی هۆشیارییەوە ڕێگری بکەین لەم دیاردانە‌.


س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

284 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/10/2018
زیاتر
»
ئاگاداری‌ ئه‌م ئاڵتونه‌ بن...
»
ئاماری هاتنی گه‌شتیاران بۆ سلێمانی‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌‌...
»
سێمانی ... لەرۆژانی جەژندا حەفتا ریستۆرانت كراوە دەبێت...
»
سەیدسادق- داخستنی دوو کافتریا و لەناوبردنی (٥۰) کیلۆ گۆشت...
»
به‌م جۆره‌ كاره‌بای سپلیتی ماڵه‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌...
»
كاره‌بای سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كات...
»
بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری رابردوو...
»
هاتووچۆی سلێمانی ... داخستنی ڕێگەیەكی ڕاگەیاند...
»
كارەبای سلێمانی بۆدواین جار ئاگاداری خاوەن مۆلیدەكان دەكاتەوە...
»
ئاسایش ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر حه‌بی هۆشبه‌ردا ده‌گرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.