»   چالاکی رۆژانه
سلێمانی ... بڕێكی زۆر هەنگوین لەناوده‌برێت

لیژنە هاوبەشەكان دەست بەسەر بڕێكی زۆر هەنگویندا ده‌گرێت‌ كه‌له‌ پشكنین ده‌رنه‌چووه‌، به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناودەبرێت.

  
ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكان رایگەیاند؛ له‌لایه‌ن به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی-یه‌وه‌ زانیاریمان له‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگوین به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، لەكاتی پشكنین لەلایەن لیژنە سێ-ی سەربە لیژنە هاوبەشەكانەوە و بەهۆی هەبوونی گومانی خراپ بوون، دەست بەسەر بڕێكی زۆر هەنگویندا دەگرن.


ووتی؛ بڕی ئەو هەنگوینەی دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە هاوردەكراوە كە بڕەكەی 1800 كیلۆگرامه‌،  نمونەی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی كراوە بۆ پشكنین.
وتیشی؛ ئەنجامی پشكنیه‌كه‌ی بە ( نەشیاو بۆ خواردن و بەكارهێنان ) وەڵام دراوەتەوە.


وتیشی؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی تایبەت بەلەناوبردن تەواوی ئەو هەنگوینەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی روبەروی یاسا دەكرێتەوە.





س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی


1199 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
15/10/2018
زیاتر
»
لیژنه‌ی ژینگه‌ی قائیمقامیه‌ت ئاماری سێ مانگ بڵاو ده‌كاته‌وه‌...
»
سلێمانی ... لیژنەی ریسۆرانت 3 شوێنی داخستوە...
»
سلێمانی .. ئه‌م نانه‌واخانه‌ داخرا...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر ده‌رمانی وزه‌ به‌خش و جوانكاری له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر نۆكی ره‌نو له‌ناوده‌برێت...
»
له‌ سلێمانی‌ نۆرینگه‌ی پزیشكی زۆزان داخرا...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان؛ خۆتان له‌م جۆره‌ گۆشته‌ به‌دووربگرن...
»
وێنه‌ ... لیژنه‌كان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن...
»
گۆشتی مۆرنه‌كراو جێگه‌ی مه‌ترسیه‌...
»
لە كۆگایەكدا دەستبەسەر برێكی زۆر فاستی بەسەرچوودا دەگیرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.