»   راپۆرت
لقی سلێمانی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان؛ پشتگیری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ین

به‌مه‌به‌ستی چاودێری كردنی نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌كان و رێگری كردن له‌ فرۆشتنی ده‌رمانی كولێتی نزم و ماوه‌به‌سه‌رچو، قائیمقامیه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، به‌هاوكاری به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی و ئاسایشی ئابوری و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان پێك هێناوه‌.
 
له‌وباره‌یه‌وه د. حه‌سه‌ن ره‌مه‌زان،‌ سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان رایگه‌یاند؛ به‌هۆی هه‌بونی گله‌یی و گازنده‌ی زۆری هاوڵاتیان له‌ گرانی نرخی ده‌رمان و جیاوازی نرخه‌كانیان له‌ ده‌رمانخانه‌یه‌كه‌وه‌‌ بۆ یه‌كێكی تر هه‌روه‌ها نزمی كوالێتی ئه‌و ده‌رمانه‌ی له‌بازاڕدا هه‌یه‌، لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان دروستكراوه‌.

وتی؛ كاری سه‌ره‌كی لیژنه‌كه‌ بۆ به‌دواداچونی ئه‌و ده‌رمانخانه‌‌ و كۆگایانه‌یه‌ كه‌ له‌ بواری ته‌ندروستیدا كارده‌كه‌ن و مۆڵه‌تیان هه‌یه، لیژنه‌كه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ كه‌موكورتیه‌كان ده‌كات تا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ن و به‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ بتوانرێت گله‌یی هاوڵاتیان كه‌م بكرێته‌وه‌‌.
 
وتیشی؛ لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی له‌ مانگی حوزه‌یرانی 2018 پێك هێنراوه‌، توانیویانه‌ به‌شێكی زۆر ده‌رمانخانه‌، نۆرینگه‌، كۆگاكانی عه‌مباكردنی ده‌رمان و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر روی تێده‌كه‌ن به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌ و چه‌ند شوێنێك دابخه‌ن كه‌ سه‌رپێچیان كردوه‌. 
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌، سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان نوێنه‌ری ده‌رمانخانه‌كانه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ نایه‌ت كه‌ پشتگیری سه‌رپێچیكاران بكات به‌ڵكو به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت سزای سه‌رپێچیكاران ده‌دات.

 
چاودێری وردی بازاڕ ده‌كرێت


له‌ ئێستادا قائیمقامیه‌تی سلێمانی 28 لیژنه‌ی بۆ كار و پیشه‌ جیاوازه‌كان پێك هێناوه‌ له‌‌كه‌سانی پسپۆری تایبه‌ت به‌ بواره‌كه‌ی خۆیان شاره‌زاییان هه‌یه‌ و له‌رێی ئه‌ندامانی لیژنه‌كانه‌وه چاودێری وردی بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كات و رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گرێته‌به‌ر و روبه‌روی یاسا ده‌كاته‌وه‌.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به‌به‌رده‌وامی له‌به‌ره‌به‌یانێكی زووه‌وه‌ تا دره‌نگانێكی شه‌و سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن و پشكنین بۆ ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ ده‌كه‌ن هاوڵاتیان به‌كاری ده‌هێنن.

به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌كان؛ هه‌بونی گله‌یی زۆر له‌ جۆری خزمه‌تگوزاری و نرخ و كوالێتی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌ نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌كان به‌ هاوڵاتیانی ده‌فرۆشرێن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌پێویستی زانیوه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی بواره‌كه‌ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت پێكبهێنێت و له‌كه‌موكورتیه‌كان بپرسێته‌وه‌ و به‌هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك بنه‌بڕبكرێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتیشی؛ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌می ده‌ستبه‌كار بوونی لیژنه‌كه‌دا، سه‌ردانی به‌شێكی زۆر له‌و شوێنانه‌ی كردوه‌ و‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌ به‌سه‌رچو و كوالێتی نزم و ووزه‌به‌خشی خراپبودا گرتوه‌ و له‌ شوێنی تایبه‌تی له‌ناوبردنی مادده‌ كیماییه‌كان له‌ناوی بردون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ده‌رمانخانه‌ی داخستوه‌ و چه‌ند شوێنێكیشی روبه‌روی یاسا كردۆته‌وه. 



19 شوێن داخراوه‌


لیژنه‌كه‌ له‌ كه‌سانی پسپۆڕی بواری ته‌ندروستی و ده‌رمانسازی و نۆرینگه‌، ئاسایشی دام وده‌زگا، چاودێری بازرگانی و كوالێتی كۆنترۆڵی سلێمانی پێك هاتوه‌ و رۆژانه‌ سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌، نۆرینگه‌، كۆگای عه‌مباركردنی ده‌رمان، نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلییه‌كان و پێشانگاكان ده‌كات و له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌ روبه‌روی یاسا ده‌كاته‌وه‌.

ئاریان عومه‌ر، دكتۆری ده‌رمانسازی‌ و ‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی‌ رایگه‌یاند؛ لیژنه‌كه‌ له‌ كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زای بواره‌ جیاوازه‌كان به‌تایبه‌ت بواری ته‌ندروستی پێك هاتوه‌، رۆژانه‌ سه‌ردانی نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌ و ئه‌وشوێنانه‌ ده‌كات كه‌ هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانیان روی تێده‌كه‌ن.

وتی؛ كۆمه‌ڵێك رێنمایی تایبه‌ت له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌ بۆ‌ كاركردنی نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌كان و ئه‌وشوێنانه‌ی نه‌خۆش روی تێده‌كات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ده‌رچووه، له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی، ئاسایشی دام وده‌زگا، چاودێری بازرگانی و كوالێتی كۆنترۆڵ هه‌یه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌ ئه‌و رێنماییانه‌ی كردوه‌ به‌ بنه‌مای كاركردن بۆ پشكنینه‌كان.
 
وتیشی؛ له‌ چوار مانگی رابردودا لیژنه‌كه‌ (301) سه‌ردانی ده‌رمانخانه، كۆگای عه‌مباركردنی ده‌رمان‌، نۆرینگه‌ و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر روی تێده‌كه‌ن، كردوه‌ كه‌ (74) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركرداوه‌ له‌گه‌ڵ داخستنی (19) شوێن كو (8) نۆرینگه‌ و (11) ده‌رمانخانه‌، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی ماوه‌به‌سه‌رچودا گیراوه‌.

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌؛ بۆ ئاگادار بوون و پابه‌ندبوونی نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌و ئه‌و شوێنانه‌، له‌كاتی سه‌ردان و پشكنینه‌كاندا لیژنه‌كه‌ كۆپیه‌كی رێنمایه‌كان ده‌دات به‌ خاوه‌ن شوێنه‌كه‌، هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی له‌و رێنماییانه‌ بكات شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی یاسا ده‌كرێته‌وه‌. 



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی









1299 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/10/2018
زیاتر
»
چەندین نەخۆشی مەترسیدار بۆ لەشی مرۆڤ دەگوازنه‌وه‌...
»
لیژنە هاوبەشەكانی چاوێكی كراوەن بۆ خزمەتی شاری سلێمانی...
»
قائیمقامی سلێمانی: بریاری لابردنی خانەکان جێبەجێدەکات...
»
سلێمانی: 118 كافتریای نێرگەلە هەیە...
»
قائیمقامی سلێمانی: لەرووی سەلامەتی باڵەخانەكانەوە هەنگاوی گرنگ نراوە ...
»
قائیمقامی سلێمانی بەدواداچون بۆ گرفتەكانی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی ئوتێل فەرەح دەكات...
»
بەوێنە : گەیشتنی ژمارەیەكی زۆری خێزانی عەرەب بۆ سلێمانی ...
»
ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشەنگی سلێمانی پشتراست دەکاتەوە...
»
شەقامەکانی سلێمانی رووناکدەکرێتەوە...
»
سلێمانی ... كۆبوونەوەیەكی بەرفراوان بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتیاری بەڕێوەچوو...
12
Copyright ©2015. All rights reserved.