»   چالاکی رۆژانه
لیژنه‌ی ژینگه‌ی قائیمقامیه‌ت ئاماری سێ مانگ بڵاو ده‌كاته‌وه‌


به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ژینگه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی پیسبوون، قائیمقامیه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ژینگه‌ی پێك هێناوه،‌ سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت "‌له‌ سێ مانگی رابردودا سه‌ردانی ژماره‌یه‌كی زۆر كارگه‌ و ئه‌و شوێنانه‌یان كردوه‌ كه‌ پێویسته‌ ژینگه‌ بپارێزن"
 
به‌هه‌شت ناصح، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛ به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون له‌ پرۆژه‌كان و گرنگیدان به‌پاراستنی ژینگه‌، رۆژانه‌ سه‌ردانی كارگه‌ و ئه‌و پرۆژانه‌ی‌ ده‌بنه‌ هۆی پیس بوونی ژینگه‌ ده‌كه‌ن، كه‌به‌پێی ڕینماییه‌ ژینگه‌یه‌كان پێویسته‌ كه‌مترین زیان بۆسه‌ر ژینگه‌ دروست بكه‌ن.

وتی؛ رێنماییه‌كان ‌به‌پێی جۆری پرۆژه‌كان ده‌گۆڕێت، راده‌ی كاریگه‌ریه‌كانیان له‌سه‌ر پیس بوونی ژینگه‌ ده‌كرێته‌ پێوه‌ر بۆ پابه‌ندكردن به‌ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌ ژینگه‌ییه‌كان.

وتیشی؛ مه‌رجی یه‌كه‌م له‌ كارگه‌كاندا دانانی فلته‌ره‌ تا رێگری بكات له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی  سه‌رجه‌م ئه‌و دوكه‌ڵ و پیسیانه‌ی كه‌كارگه‌كان وه‌ك پاشه‌ ڕۆ ده‌ری ده‌كه‌ن، رێژه‌ی سه‌وزایی و رواندنی دره‌خت یه‌كێكی تره‌ له‌ مه‌رجه‌كان كه‌ پێویسته‌ له‌ نێوان له‌ سه‌دا10 بۆ 25ی ئه‌و زه‌ویانه‌ی پرۆژه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنیاد ده‌نرێت كه‌متر نه‌بێت.

هه‌روه‌ك وتیشی؛ له‌ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا لیژنه‌كه‌مان (173) سه‌ردانی بۆ كارگه‌كان ئه‌نجام داوه‌و له‌و ڕیژه‌یه‌ش (39) شوێنیان ئاگادار كردۆته‌وه‌ تا پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان بێت و (30) پسوڵه‌ی سه‌رپێچیشیان بۆ كارگه‌ كه‌مته‌رخه‌مه‌كان كردووه‌.

لیژنه‌ی ژینگه‌، یه‌كێكه‌ له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، له‌ نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ژینگه‌، ئاسایشی ئابوری، گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی، كوالێتی كۆنترۆڵ و قائیمقامیه‌تی سلێمانی پێكهاتووه‌، به‌دواداچون بۆ كاری ئه‌وكارگانه‌ ده‌كات له‌ سنوری قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیدان.






رزگار قه‌سیم
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی









888 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
07/10/2018
زیاتر
»
سلێمانی ... لیژنەی ریسۆرانت 3 شوێنی داخستوە...
»
سلێمانی .. ئه‌م نانه‌واخانه‌ داخرا...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر ده‌رمانی وزه‌ به‌خش و جوانكاری له‌ناوده‌برێت...
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر نۆكی ره‌نو له‌ناوده‌برێت...
»
له‌ سلێمانی‌ نۆرینگه‌ی پزیشكی زۆزان داخرا...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان؛ خۆتان له‌م جۆره‌ گۆشته‌ به‌دووربگرن...
»
وێنه‌ ... لیژنه‌كان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن...
»
گۆشتی مۆرنه‌كراو جێگه‌ی مه‌ترسیه‌...
»
لە كۆگایەكدا دەستبەسەر برێكی زۆر فاستی بەسەرچوودا دەگیرێت...
»
كارگه‌یه‌كی شه‌ربه‌ت داده‌خرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.