»   چالاکی رۆژانه
سلێمانی ... بڕێكی زۆر ده‌رمانی وزه‌ به‌خش و جوانكاری له‌ناوده‌برێت



له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر دو تۆن ده‌رمانه‌كانی ووزه‌به‌خشین و جوانكاریه‌كاندا گیراوه و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت به‌بڕیاری قائیمقام له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كانیان روبه‌روی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌.


بورهان مسته‌فا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سێ-ی سه‌ر به‌ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند؛‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانیه‌وه‌ زانیاری گه‌شتوه‌‌ به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كه‌ هه‌ردو‌و ( پێشانگای سلێمانی، سه‌نته‌ری ره‌سه‌ن) له‌شه‌قامی پیره‌مێر، بڕێكی زۆر ده‌رمانی وزه‌ به‌خش و مه‌وادی جوانكاری به‌سه‌رچویان هه‌یه‌ و ‌به‌هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن.


وتی؛ پاش سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ دەست بەسەر 60 کارتۆن پرۆتینی له‌شجوانی، 40 پاکەت (omiga3) 400 دەرزی پرۆتین، 1138 پارچە ده‌رمانی گیایی، 23 شامپۆ، 88 پارچە ده‌رمانی جوانکاری، هەزار پارچە سابون، بڕێكی زۆر موادی جوانکاری و لەشجوانیدا گیراوه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان ماوه‌ به‌سه‌رچوون.


وتیشی؛ سه‌رجه‌م ئه‌و حه‌ب و ده‌رزی پرۆتین و ووزه‌به‌خش و جوانكاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ دوتۆنه‌، به‌هۆی به‌سه‌رچونیانه‌وه‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی به‌كارهێنه‌ره‌كانیان دروست ده‌كات به‌ڵام خاوه‌ن شوێنه‌كان به‌هاوڵاتیانیان فرۆشتوه‌.

 
سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی ئه‌و مادانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌روی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌. 






 س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی











1360 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
03/10/2018
زیاتر
»
سلێمانی ... بڕێكی زۆر نۆكی ره‌نو له‌ناوده‌برێت...
»
له‌ سلێمانی‌ نۆرینگه‌ی پزیشكی زۆزان داخرا...
»
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان؛ خۆتان له‌م جۆره‌ گۆشته‌ به‌دووربگرن...
»
وێنه‌ ... لیژنه‌كان سه‌ردانی بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن...
»
گۆشتی مۆرنه‌كراو جێگه‌ی مه‌ترسیه‌...
»
لە كۆگایەكدا دەستبەسەر برێكی زۆر فاستی بەسەرچوودا دەگیرێت...
»
كارگه‌یه‌كی شه‌ربه‌ت داده‌خرێت...
»
لە پێنجوێن.. لیژنە هاوبەشەكان هەڵمەتێكی فراوان ئەنجام ئەدەن...
»
لیژنە هاوبەشەكان: خەنەی بەرائئەت بەكار مەهێنن...
»
سلێمانی ... بڕێك گۆشتی سور لەناودەبرێت...
Copyright ©2015. All rights reserved.