»   هه‌مه‌ڕه‌نگ
له‌لایه‌ن كچانی كوردستانه‌وه‌ سلێمانی گوڵ بارانكرا


بۆ دورکەوتنەوە لە قەیرانەکان و گرژییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەمڕۆ لە سلێمانی گروپی كچانی كوردستان گوڵی سپییان پێشكه‌ش بەخەڵک کرد.


شنیار حه‌سه‌ن، به‌رپرسی گروپی كچانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌هۆی قه‌یرانه‌كان و گرژییەکانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ لە هەرێم به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی، گروپه‌كەمان گوڵی سپییان پێشكه‌ش به‌ خەڵک کرد.


بەرپرسی گروپەکە لەبارەی ئامانجی دروستکردنی گروپەکەیانەوە وتی: مه‌به‌ست له‌ دروستبوونی گروپه‌كه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشتی و ئارامی و هۆشیارییه‌ له‌ناوخانماندا و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار و پشتگیریكردنی كاره‌كانیانه.


وه‌ك ده‌ستپێك ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 19ی ئەیلوول یه‌كه‌م چالاكی گروپی كچانی كوردستان بە ‌به‌خشینه‌وه‌ی گوڵی سپی لە شاری سلێمانی له شه‌قامی‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ و به‌رده‌م باخی گشتی دەستیپێکرد.



س . ب
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

630 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
19/09/2018
زیاتر
Copyright ©2015. All rights reserved.